لە سلێمانی نرخی بەنزین دادەبەزێت

27-03-2023
ئاسۆ سەراوی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی بەنزیخانەكانی سلێمانی دەڵێت، لە ئەمڕۆوە هەر لیترێكی ‏‏بەنزین بۆ هەر سێ‌ جۆرەكەی 25 دینار دادەبەزێت و هۆكارەكەیشی بۆ زۆریی ‏بەرهەم ‌و كەمیی خواست گەڕاندەوە.‏
 
بەهمەن شێخ قادر، گوتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی ئەمڕۆ دووشەممە 27-03-2023 بە تۆڕی میدیایی ‏‏رووداوی راگەیاند، ئەمڕۆ نرخی هەر لیترێك ‏بەنزین 25 دینار دادبەزێ‌ت ، هاوكات نرخی یەك لیتر گازوایلیش 50 دینار ‏دادەبەزێت بەمشێوەیە:
 
بەنزینی جۆری سوپەر لە 1325 دینارەوە دەبێتە ‏‏1300دینار‌
بەنزینی موحەسەن لە 1175 دینارەوە دەبێتە 1150 دینار 
بەنزینی ‏نۆرماڵ لە 975 دینارەوە دەبێتە 950 دینار
نرخی یەك لیتر ‏گازوایل لە 900 دینارەوە دەبێتە 850 دینار
 
لەبارەی هۆکارەکانی دابەزینی نرخی بەنزین و گازوایلیش گوتەبێژی بەنزیخانەكانی سلێمانی دوو خاڵی خستنەڕوو و ‏گوتی، "‏بەرهەم زۆر بووە ‌و خواستیش كەم بووە، بەتایبەت لەم مانگی ‏رەمەزانەدا. جگە لەوەش دابەشكردنی بەنزینی نۆرماڵ بە نرخی حكومی بۆ ‏تەكسی ‌و پاس بە 690 دینار ‌و بۆ ئۆتۆمبێلی تایبەتیش بە 800 دینار ‏هۆكارێكی دیكەیە."
 
ئێستا سلێمانی ‌و هەڵەبجە‌ و ئیدارەكانی راپەڕین ‌و گەرمیان رۆژانە ‏پێویستیان بە زیاتر لە دوو ملیۆن ‌و 250 هەزار لیتر سووتەمەنییە.‏
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەرنامەی هێشتا ماویەتی.

کۆماری فەسائیلەکان؛ چۆن ترەمپ مووشەکبارانی گرووپە شیعەکانی عێراقی راگرت؟

کاتێک لە کەرکووکەوە بەرەو بەغدا دەچیت، لەگەڵ نزیکبوونەوەی زیاتر لە پایتەختەکە، دەسەڵاتی گرووپە شیعییەکان زیاتر دەردەکەوێت. ئاڵا رەش و سەوزەکان لە رێگەدا بە بەردەوامی دەبینرێن، وەکو شایەتێک بۆ هەژموونێک کە چاو ناتوانێت هەڵەی تێدا بکات.