رووداو دیجیتاڵ
لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە سەمسووری باکووری کوردستان 14 کەس بە تۆمەتی بازرگانی بە مادەی هۆشبەرەوە دەستگیرکران.
پارێزگەی سەمسووری باکووری کوردستان رۆژی دووشەممە، 21ی نیسانی 2025 بڵاویکردەوە، تیمەکانی جەندرمە ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ چەند ناونیشانێک لە پارێزگەکە کردووە؛ لە ئەنجامدا 14 کەس بە تۆمەتی بازرگانیک بە مادەی هۆشبەر دەستگیرکران و دەست بەسەر 52 گرام مادەی هۆشبەریشدا گیرا.
پارێزگەکە دەشڵێت، لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتبارەکان دەستیپێکردووە.
ئەوە لە کاتێکدایە، بە گوتەی عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا لە پێنج رۆژی رابردوو 566 کەس بەهۆی بازرگانی بە مادەی هۆشبەر دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوەکان لەبارەیانەوە بەردەوامە.
بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی بازرگانیی تورکیا، ساڵی رابردوو لە ئۆپەراسیۆنەکانیاندا دەستیان بەسەر 24 تۆن و 313 کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا گرتووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ