هاتووچۆی سلێمانی: لە رۆژانی جەژن هاتووچۆی بارهەڵگرەکان لە رێگەی دووکان قەدەخەیە

29-03-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
 
 
 
رووداو دیجیتاڵ 

بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی دەڵێت، لە رۆژانی جەژن هاتووچۆی بارهەڵگرەکان تەنیا لە رێگەی دووکان قەدەخەیە.
 
رۆژی شەممە، 29ـی ئاداری 2025، عەمید ئاسۆ محەممەد، بەڕێوبەری ھاتووچۆی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لە هەرسێ رۆژی جەژندا، هاتووچۆی بارهەڵگرەکان، لە کاژێر 07:00ـی بەیانییەوە بۆ 12:00ـی شەو، لە رێگەی دووکان قەدەخەیە."
 
بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی گوتی، رێگەی دووکان یەکێکە لەو رێگەیانەی هاتووچۆی بەردەوامی بارهەڵگرەکانی لەسەرە کە لە کۆیە، رانیە و شوێنەکانی دیکەوە دێن، لە هەمان کاتدا شوێنێکی گەشتیاریشە، ئێستا بەهارە و هەم جەژنیشە، بۆیە پێشبینی دەکەین کە گوشارێکی زۆری لەسەر دروست بێت و زۆرترین گەشتیاری بۆ بێت.
 
د. عەبدوڵڵا شێرکاوەیی، گوتەبێژی یەکێتیی زانایانی ئایینیی کوردستان بە رووداوی گوت، "ئێوارەی سبەی لیژنەی بینینی مانگ لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان چاودێریی بینینی مانگ دەکەن و دواتر وەزارەتی ئەوقاف بە فەرمی رۆژی جەژن رادەگەیێنێت کە یەکشەممە دەبێت یان رەمەزان 30 رۆژ دەبێت و دووشەممە دەبێتە جەژن."
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە