رووداو دیجیتاڵ
براوەی خەڵاتە گەورەکەی پاشیڤی رووداو کە ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا ئەیربانکروزەرە راگەیێندرا.
مەرجی بردنەوەی ئۆتۆمبێلەکە ئەوە بوو؛ لەسەر پۆستەکانی هەژمارەکانی فەیسبووکی رووداو بنووسرێت "پاشیڤی رووداو" کە لە یەکەم رۆژی رەمەزانەوە تاوەکو ساتی تیروپشکەکە، زیاتر لە 570 ملیۆن کۆمێنت نووسراوە.
براوەی ئۆتۆمبێلەکە هاونیشتمانیێکە بەناوی شەمس زەمانی، کە بەپێی فەیسبووکەکەی خەڵکی دهۆکە و دانیشتووی هەولێرە.
سیستمی هەڵبژاردنی براوەکە
رووداو لە ماوەی سێ مانگدا سیستمێکی تایبەتی بە هاوبەشی لەگەڵ مێتا دروستکردووە بۆ هەڵبژاردنی براوەکە.
محەممەد عەلی، دیڤیلۆپەری تۆڕی میدیایی رووداو، کە سیستمەکەی دروستکردووە، دەڵێ "سیستمەکە کۆمێنتی پاشیڤی رووداوـی لە هەر 5 پەیجی رووداو لە فەیسبووک: رووداو، رادیۆی رووداو، رووداو ستریم، رووداوی هونەری و رووداو کورمانجی وەرگرتووە."
لە یەکەم رۆژی رەمەزانەوە تاوەکو کاتی تیروپشکەکە، زیاتر لە 574 ملیۆن کۆمێنت لەسەر 5772 پۆستی هەر 5 پەیجەکەی فەیسبووکی رووداو کراون کە نووسراوە 'پاشیڤی رووداو'.
راستەوخۆ لە فەیسبووکی رووداو بینەربە:
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ