نرخی تەماتە بەرزبووەوە

23-03-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 
 
نرخی تەماتە لە هەرێمی کوردستان بەرزبووەوە. بەرپرسی سەندیکای عەلوەی سلێمانی دەڵێت، هۆکارەکەی قەدەخەی هاوردەکردنی تەماتەیە.
 
سەروەر عەلی، بەرپرسی سەندیکای عەلوەی سلێمانی، رۆژی یەکشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئەمڕۆ نرخی یەک کیلۆ تەماتە بە کۆ، هەزار و 100 دینارە و لە بازاڕەکاندا کیلۆی هەزار و 500 دینار بەرەو سەرەوەیە".
 
هەفتەی پێشوو لە عەلوەکانی هەرێمی کوردستان کیلۆیەک تەماتە لە 650 بۆ 750 دینار بوو.
 
لە بەرژەوەندیی جووتیارانی نێوەڕاست و باشووری عێراق، لە 26-01-2025ـەوە هاوردەکردنی تەماتە بۆ هەرێمی کوردستان قەدەخە کراوە.
 
سەروەر عەلی دەڵێت: "بڕیارەکە بۆ بەرژەوەندی جووتیارانی عێراق درا. ئێستا تەماتەی بەسرەش زۆر کەمبووەتەوە و تەماتە کەمە لە بازاڕدا".
 
 
لەبارەی نرخی تەماتە لە پارێزگای هەولێر، رەجەب حاجی عەزیز، سەرۆکی ئەنجوومەنی عەلوەی هەولێر بە رووداوی گوت: "تەماتەی عێراقی بە کۆ کیلۆی بە هەزار و بۆ هەزار 50 دینارە".
 
پێش بەرزبوونەوەی نرخ، هیوا عەلی، گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "چاودێریی بازاڕ دەکەین. ئەگەر نرخی تەماتە بەرزبووەوە، خوێندنەوە بۆ بڕیارەکە دەکەین".
 
جگە لە بڕیارەکەی زستانی ئەم ساڵ، لە هاوینیشدا کە بەرهەمی تەماتەی هەرێمی کوردستان پێدەگات، هاوردەکردنی بە هەموو شێوەیەک قەدەخە دەکرێت.
 
هاوکات کاسبکارێکی بازاڕی عەلوەی دەهۆک بە رووداوی گوت، "ئەمڕۆ کیلۆیەک تەماتە بە کۆ 950 دینارە، لەکاتێکدا هەفتەیەک پێشتر 650 بۆ 700 دینار بوو".

ئەو کاسبکارە گوتیشی، "تەماتە نرخی بەرزە و هەرچەند رەمەزانە و خەڵک پێویستییەتی، بەڵام خواستیشی لەسەر کەمە".
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 تۆڕی میدیایی رووداو لە دهۆک بەڵگەفیلمی ''هەڵۆی بادینان''ـی نمایش کرد.

لە دهۆک بەڵگەفیلمی 'هەڵۆی بادینان' نمایش دەکرێت

تۆڕی میدیایی رووداو لە دهۆک بەڵگەفیلمی ''هەڵۆی بادینان''ـی نمایش کرد کە باس لە ژیان و خەباتی پێشمەرگەیەکی شەهید دەکات؛ بەڕێوەبەری گشتیی تۆڕی میدیایی رووداو دەڵێت، ''گەلی کوردستان قەرزداری بوێری و گیانفیدایی شەهیدانن''.