رووداو دیجیتاڵ
پۆلیسی هەولێر دەڵێت، دوو تۆمەتبار دەستگیرکران کە خۆیان وەکو کارمەندی شارەوانی ناساندوە و جەژنانەیان لە هاونیشتمانییان وەرگرتووە.
رۆژی شەممە، 22ـی ئاداری 2025، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، "ئەو تۆمەتبارانە وەکو کارمەندی شارەوانی لە قەزای عەینکاوە خۆیان ناساندووە، هەستاون بە وەرگرتنی جەژنانە و فێڵیان لە چەندین ماڵ کردبوو."
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "دوای ئەوەی ئاگادار کراینەوە، دەستبەجێ دەستمان بە لێکۆڵینەوە کرد، دەرکەوت ئەو دوو تۆمەتبارە کارمەندی شارەوانی نین، بۆیە دوای وەرگرتنی رەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوه، تۆمەتباران دەستگیرکران و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کرایەوە و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە."
پۆلیسی هەولێر بە رووداوی گوت، "ئەو دوو کەسە دانیشتووی هەولێرن و تەمەنیان 21 و 22 ساڵە."
پۆلیسی هەولێر گوتی، دوو تۆمەتبارەکە پێشینەی تاوانیان نییە، بڕە پارەیەکیان لێ گیراوە و لێکۆڵینەوە بەردەوامە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ