کشتوکاڵی دهۆک: ئەم ساڵ 800 دۆنم پەتاتەی پیشەسازیمان چاندووە

22-03-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی دهۆک دەڵێت، ئەم ساڵ 800 دۆنم پەتاتەی پیشەسازییان چاندوون، بەراورد بە پار 20٪ زیاترە.

ئەمڕۆ شەممە، 22ـی ئاداری 2025، ئەحمەد جەمیل، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی دهۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ساڵانە لە پارێزگای دهۆک جیا لە پەتاتەی خواردن، پەتاتەی پیشەسازیی دەچێندرێت بۆ دروستکردنی چپس و فینگەر، ئەمساڵیش 800 دۆنم بە پەتاتەی پیشەسازی چێندراوە."
 
لە 15ـی کانوونی دووەم، دەست بە چاندنی پەتاتەی پیشەسازی کراوە، نێوەڕاستی مانگی ئادار بەرهەمەکەی پێدەگات. بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی دهۆک دەڵێت، پەتاتەی پیشەسازی لە هەموو ناوچەکانی پارێزگاکە دەچێندرێت، بەڵام بەشی زۆری لە قەزای بەردەڕەش بەرهەم دەهێندرێت.
 
بە گوتەی ئەحمەد جەمیل، ساڵانە بەهۆی زیادبوونی خواست، بەرهەمهێنانی پەتاتەی پیشەسازی بەرزدەبێتەوە، ئەم ساڵ بەراورد بە پار 20٪ زیاتر چێنراوە کە دەگاتە نزیکەی 120 هەزار تۆن.
 
لەبارەی جیاوازیی پەتاتەی خواردن و پیشەسازی، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی دهۆک گوتی، "رێژەی شەکر و پڕۆتین لە هەر یەکەیاندا جیاوازە."
 
بەپێی ئامارە فەرمییەکان‌، پار بەرهەمهێنانی پەتاتە لە پارێزگای دهۆک گەیشتووەتە نزیکی 625 هەزار تۆن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو بازاڕەی شارەوانیی کەلار دەڵێت تێکی دەدەن

شارەوانیی کەلار: بازاڕی سەنتەری شار تێکدەدرێ و دووکانداران قەرەبوو دەکرێنەوە

شارەوانیی کەلار 262 دووکانداری بازاڕی سەنتەری شارەکەی ئاگادار کردوونەتەوە، دووکانەکانیان چۆڵبکەن کە بە دووکانی گەنمفرۆشان ناسراون. دووکانداران ناڕازین و دەڵێن، شوێنی نوێ گونجاو نییە بۆ کار. 130 دووکاندار کرێچین و داوا دەکەن بێکار نەکرێن. شارەوانیی کەلار دەڵێت، هیچ دووکاندارێک بێکار ناکرێ و قەرەبوو دەکرێنەوە.