گوشارەکانی سەر تورکیا بۆ رازیبوون بە ئەندامبوونی سوێد لە ناتۆ فراوانتر دەبن

23-06-2023
هاوار عەبدولڕەزاق @HawarAAli
گەورەترین بەربەستی خواستەکەی سوێد، تورکیایە. ئەنقەرە رایگەیاندووە دەبێت سوێد هەنگاوەکانی لەدژی پەکەکە تووندتر بکات و داواکراوەکانیشی لە سوێد دەژین رادەست بکاتەوە ئینجا بە داواکەی سوێد رازی دەبن.
گەورەترین بەربەستی خواستەکەی سوێد، تورکیایە. ئەنقەرە رایگەیاندووە دەبێت سوێد هەنگاوەکانی لەدژی پەکەکە تووندتر بکات و داواکراوەکانیشی لە سوێد دەژین رادەست بکاتەوە ئینجا بە داواکەی سوێد رازی دەبن.
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

مانۆڕی سەربازیی هاوبەشی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا و سوێد لە سەرەتای ڤیدیۆکە دەبینن کە بۆ یەکەمجارە، فڕۆکەی جەنگی ئەمریکی ناسراو بە بی - بی وەن لانسەر لە فڕۆکەخانەی لۆلیای باکووری سوێد دەنیشێتەوە.
 
ئەوە وەک هەنگاوێکی نوێ دەبینرێت لە پرۆسەی بەئەندامبوونی سوێد لە ناتۆ کە زیاتر لە ساڵێکە داواکەی پێشکێشکردووە. تۆمی پیتەرسن، جێگری فەرماندەی هێزی ئاسمانیی سوێد ئاماژە بەوە دەکات، "ئەم نمایشە ئەوەمان پێشاندەدات کە دەتوانین پێکەوە کار بکەین و وەکو هێزی ئاسمانی سوێد و فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا دەتوانین رۆڵمان هەبێت لە پاراستنی ئاسایشی ناوچەکەدا."
 
ئەم مانۆڕە ئاسمانییە هاوکاتە لەگەڵ نزیکبوونەوەی لووتکەی داهاتووی ناتۆ کە بڕیارە لە 11 و 12ـی تەممووز لە لیتوانیا بەڕێوەبچێت و خواستی ئەندامانی ئەو هاوپەیمانێتییە بوو کە سوێدیش لەو لووتکەیە وەکو ئەندام ئامادەبووایە.
 
ئولاف شۆڵتز، راوێژکاری ئەڵمانیایە و دەڵێت، "بە بڕوایەکی پتەوەوە شان بە شانی فینلاند، دەبێ سوێدیش لە لووتکەکە ئامادە بێت وەکو هاوپەیمانێکی نوێ، داواش لە ئەردۆغان سەرۆکی تازە هەڵبژێردراوی تورکیا دەکەم، رێگە بۆ ئەمە خۆش بکات، هەروەکو چۆن ساڵی رابردوو لە مەدرید بڕیارمان لەسەردا."
 
گەورەترین بەربەستی خواستەکەی سوێد، تورکیایە. ئەنقەرە رایگەیاندووە دەبێت سوێد هەنگاوەکانی لەدژی پەکەکە تووندتر بکات و داواکراوەکانیشی لە سوێد دەژین رادەست بکاتەوە ئینجا بە داواکەی سوێد رازی دەبن.
 
ئەمریکاش بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ نەرمکردنی دڵی تورکیا لەو پرسەدا. 
 
ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، "بێگومان قسە لەسەر لووتکەی داهاتووی ناتۆ دەکەین، لەنێویشیان پرۆسەی بە ئەندامبوونی سوێد و هەروەها هاوئاهەنگییە بەرگرییەکان و پرسەکانی دیکەی وەکو وزە و ئابووری، بەڵام پەیوەندییەکانی هەردوولا قووڵ و دەوڵەمەندن."
 
لە مانگی ئایاری پار، سوێد و فینلاند پێکەوە داوای ئەندامبوونیان پێشکێشی ناتۆ کرد، هەر 30 وڵاتی ئەندام داواکەی فینلاندیان قبووڵکرد، بەڵام تەنیا تورکیا و هەنگاریا داواکەی سوێدیان رەتکردەوە، ئێستاش چارەنووسی ئەو وڵاتە لە ناتۆ بەنادیاریی ماوەتەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان. وێنە: AP

پایایەکی جیاواز؛ شەش وێستگەی گرنگی ژیانی پاپا فرانسیس

خۆرخێ ماریۆ بێرگۆگلییۆ یان پاپا فڕانسیس، پاپای ڤاتیکان لە تەمەنی 88 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، کە سەرۆکی کەنیسەی کاسۆلیکی و رێبەری زیاتر لە ملیارێک کریستیانی کاسۆلیک لە جیهان؛ هەروەها هەڵگری نازناوی" سەروەری" دەوڵەت-شاری ڤاتیکان بوو.