سکرتێری UN داوای پێکهێنانی حکومەتێکی بنکەفراوان لە لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات

دوێنێ کاژێر 08:32
هاوار عەبدولڕەزاق @HawarAAli
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

جێگری گوتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتیی UN جەخت لەوە دەکاتەوە، هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان لە کەشێکی ئارام و ئاشتییانەدا بەڕێوەچووە.
 
رۆژی سێشەممە 22ی تشرینی یەکەمی 2024 فەرحان حەق، جێگری گوتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا کە سینان تونجدەمیر، بەرپرسی نووسینگەی تۆڕی میدیایی رووداو لە نیویۆرک ئامادە بوو، رایگەیاند، "سکرتێری گشتی پیرۆزبایی لە هەرێمی کوردستانی عێراق و خەڵکەکەی دەکات بەبۆنەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی گشتیی پەرلەمانی لە 20ی تشرینی یەکەم، کە لە کەشێکی ئارام و ئاشتییانەدا بەڕێوەچوو."
 
فەرحان حەق ئاماژە بەوەش دەکات، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ستایشی هەوڵەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات لە ئامادەکاری و بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن.
 
جێگری گوتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، ئەنتۆنیۆ گۆتیرێز "هانی هەموو سەرکردە سیاسییەکان و پێکهاتەکانی کۆمەڵگە دەدات، ئەو دۆخە ئاشتییە بهێڵنەوە و هانی لایەنە سیاسییەکانیش دەدات هەر ناکۆکییەکیان لەبارەی پرۆسەکەوە هەیە لە رێگەی کەناڵە یاساییەکانەوە چارەسەری بکەن و پرۆسەی هەڵبژاردن تەواو بکەن، ئەوەش لە رێگەی پێکهێنانی حکومەتێکی بنکەفراوان بەزووترین کات."
 
فەرحان حەق دەڵێت، "سکرتێری گشتی جەخت لە پابەندبوونی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پاڵپشتیکردن لە هەوڵەکانی عێراق لە پتەوکردنی دەستکەوتە دیموکراسییەکانی و بونیاتنانی داهاتوویەکی خۆشگوزاران بۆ خەڵکی عێراق دەکاتەوە."
 
دەقی لێدوانی فەرحان حەق، جێگری گوتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت بە هەڵوێستی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان:
 
"لێدوانێکم بۆ ئێوە هەیە لەبارەی هەڵبژارنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عیراق. سکرتێری گشتی پیرۆزبایی لە هەرێمی کوردستانی عێراق و خەڵکەکەی دەکات بەبۆنەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی گشتی پەرلەمانی لە 20ی تشرینی یەکەم، کە لە کەشێکی ئارام و ئاشتیانەدا بەڕێوەچوو. سکرتێری گشتی ستایشی هەوڵەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات لە ئامادەکاری و بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن. لە کاتێکدا هەرێمی کوردستانی عێراق چاوەڕێی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنە. سکرتێری گشتی هانی هەموو سەرکردە سیاسییەکان و پێکهاتەکانی کۆمەڵگە دەدات، ئەو دۆخە ئاشتییە بهێڵنەوە و هانی لایەنە سیاسییەکانیش دەدات کە هەر ناکۆکییەکیان لەبارەی پرۆسەکە هەیە لە رێگەی کەناڵە یاساییەکانەوە چارەسەری بکەن و پرۆسەی هەڵبژاردن تەواو بکەن، ئەوەش لە رێگەی پێکهێنانی حکومەتێکی بنکەفراوان بە زووترین کات. سکرتێری گشتی جەخت لە پابەندبوونی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پاڵپشتیکردن لە هەوڵەکانی عێراق لە پتەوکردنی دەستکەوتە دیموکراسییەکانی و بونیاتنانی داهاتوویەتی خۆشگوزاران بۆ خەڵکی عێراق دەکاتەوە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی هەولێر

کەشناسی: پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە 24 کاژێری رابردوودا زۆرترین باران لە حاجی ئۆمەران باریوە کە 3.6 ملیمەترە. کەشناسێکیش دەڵێ، هەینی پلەی گەرما سێ پلە بەرز دەبێتەوە.