رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی سەباح بەیتوڵڵا دەکات بەبۆنەی کۆچی دوایی دایکیەوە.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبووی دایکیان، پرسە و سەرەخۆشی لە بەڕێز سەباح بەیتوڵڵا، ئەندامی یەدەگی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان و ماڵباتە دڵسۆزەکەیان و کەسوکاریان دەکەم."
هەروەها سەرۆکی هەرێمی کوردستان هاوسۆزی و هاوخەمی بۆ بنەماڵەی سەباح بەیتوڵڵا دەردەبڕێت و دەڵێت، "لە خوای گەورە دەخوازم رۆحی بە سۆز و بەزەیی خۆی شاد بکات و سەبووری بە هەمووان بدات."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ