رووداو دیجیتاڵ
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، لە 24 کاژێری رابرداوودا زۆرترین بڕی باران لە پارێزگای هەڵەبجە باریوە، دواتر سلێمانی، هەولێر و کەرکووک. کەشناسان و بەرپرسانی کشتوکاڵ دەڵێن، لە زۆرینەی ناوچەکان مەترسی وشکەساڵی نەماوە.
بەگوێرەی راگەیێندراوی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، "ئەمڕۆ ئاسمان نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ بارینی نمەباران، بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکانی باکووری هەرێمی کوردستان."
کەشناسیی هەرێمی کوردستان ئاماری بارانبارینی 24 کاژێری رابردووی باشووری کوردستانی بڵاوکردووەتەوە کە بەم شێوەیەیە:
بارانبارین لە پارێزگای هەولێر: هەولێر 0 ملیمەتر؛ سۆران 1.7 ملیمەتر؛ حاجی ئۆمەران 4.8 ملیمەتر؛ رواندز 2.4 ملیمەتر؛ سیدەکان 4 ملیمەتر و چۆمان 1.5 ملیمەتر.
بارانبارین لە پارێزگای سلێمانی: سلێمانی 3.4 ملیمەتر؛ بازیان 2.8 ملیمەتر؛ رانیە 2.7 ملیمەتر؛ چوارقوڕنە 2.1 ملیمەتر؛ دەربەندیخان 10.2 ملیمەتر؛ سەیدسادق 10 ملیمەتر؛ قەرەداخ 3.7 ملیمەتر.
پارێزگای هەڵەبجە: هەڵەبجە 11 ملیمەتر؛ تەوێڵە 18.8 ملیمەتر؛ خورماڵ 11.4 ملیمەتر؛ بیارە 14.3 ملیمەتر و سیروان 13.8 ملیمەتر.
پارێزگای کەرکووک و ئیدارەی گەرمیان: کەرکووک 0.6 ملیمەتر؛ کەلار 0.8 ملیمەتر و خانەقین 4.8 ملیمەتر.
لە پارێزگای دهۆک هیچ بڕە بارانبارینێک تۆمارنەکراوە.
"کەشوهەوای سبەی بەهارییە"
لەبارەی کەشوهەوای سبەی، کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "ئاسمان ساماڵ دەبێت، هەندێک پەڵەهەور دروست دەبێت، پلەی گەرمای سبەی بەراورد بە ئەمڕۆ نزیکەی دوو پلەی سیلیزی بەرز دەبێتەوە."
هەر ئەمڕۆ، محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "كاریگهری ناسهقامگیری کەشەکە و بارانبارین كه سهرچاوهكهی دهریای نێوەڕاسته، ئهمڕۆ کۆتایی دێت."
بە گوتەی ئەو کەشناسە، "سبهی لە تەواوی هەرێمی کوردستان كهشوههوا زۆر خۆش و بەهارە دەبێت."
مەترسییەکانی وشکەساڵی
ئەمساڵ بەهۆی کەم بارانییەوە مەترسی وشکەساڵی لەسەر بەشێکی هەرێمی کوردستان هەبوو، لەنێویاندا پارێزگای دهۆک کە تاوەکو ئەمڕۆ لەم وەرزەی باریندا لە سەنتەری پارێزگاکە تەنیا 109 ملیمەتر باران باریوە، لەکاتێکدا وەرزی بارینی رابردوو تاوەکو هەمان رێککەوت 509.3 ملیمەتر باران باریبوو. بەڵام بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سنوورەکە دەڵێت، کاتی بارانەکان باش بووە بۆ گەنم.
ئەحمەد جەمیل، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی دهۆک، ئەمڕۆ شەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "جگە لە سێمێل، تەواوی ناوچەکانی دیکەی پارێزگای دهۆک مەترسی وشکەساڵییان لەسەر نەماوە."
بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی دهۆک دەڵێت، "راستە باران کەم باریوە، بەڵام بەگوێرەی پێویست و لەکاتی پێویستدا باریوە؛ بۆیە دۆخی گەنم زۆر باشە."
لە سنووری پارێزگای دهۆک نزیکەی 900 هەزار دۆنم زەوی بۆ چاندنی گەنم هەیە. ئەحمەد جەمیل گوتی، "نزیکەی 150 هەزار دۆنم زەویمان لە سنووری قەزای سێمێلە و بەهۆی کەم بارانییەوە دۆخی ئەو زەوییانە بۆ گەنم زۆر خراپە."
لەبارەی ناوچەکانی دیکەوە، شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی، ئەمڕۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی سەربەخۆکان لە مەترسی وشکەساڵی کشتوکاڵیی تێپەڕیون و دۆخی دانەوێڵە باشە."
بەگوتەی شاڵاو هیدایەت، بەشێکی پارێزگای هەولێر و بەتایبەت سنووری مەخموور، دەشتی کەندێناوە و قەراج لە مەترسیی تەواوی وشکەساڵیدان؛ گوتیشی، "پێشبینییە دوورمەوداکان دڵخۆشکەرن بۆ بارانبارینی مانگەکانی چوار و پێنج."
هەروەها کەشناس محەممەد کەمال دەڵێت، "بهپێی پێشبینیهكان، وەرزی بارینی ئهم ساڵ تاوهكو سهرهتاكانی مانگی پێنج بهردهوامه، بهڵام 80%ـی ناوچهكان پێشبینی دهكرێت دوای 27ـی نیسان بارانیان لێ نەبارێت، ئەوەی دەمێنێتەوەههندێك ناوچهی کوێستانییەکە کە تاوەکو 05ـی ئایار ئەگەری بارانبارینیان تێدایە."
ساڵی رابردوو بڕی پێویست بۆ دانەوێڵە باران باری و بەرهەمی گەنم لە هەرێمی کوردستان ملیۆنێک تۆنی تێپەڕاند و لەو بڕە حکومەتی عێراق بڕیاریدا 700 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان وەرگرتەوە.
ساڵی 2023 حکومەتی عێراق 500 هەزار تۆن گەنمی هەرێمی کوردستان وەرگرت؛ هەرچی ساڵی ساڵی 2022ـە بەهۆی وشكەساڵی و کەمبارانییەوە بەرهەمی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان کەم بوو، بۆیە حکومەتی عێراق بێسنوور گەنمەکەی وەرگرت کە زیاتر لە 300 هەزار تۆن بوو.
پلەی گەرمای سبەی
کەشناسیی هەرێمی کوردستان، پشبینی دەکات سبەی لە باشووری کوردستان پلەی گەرما بەمشێوەیە بێت:
هەولێر: 19 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 17 پلەی سیلیزی
دهۆک: 17 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 22 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 18 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 16 پلەی سیلیزی
سۆران: 15 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 7 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 22 پلەی سیلیزی
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ