مەسروور بارزانی: رەزامەندیمان لەسەر چەندین پرۆژەی خزمەتگوزاری لە زاخۆ داوە

21-07-2020
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن مەسروور بارزانی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رەزامەندییان لەسەر جێبەجێکردنی چەندین پرۆژەی خزمەتگوزاری لە زاخۆ داوە و بەپێی توانا داراییەکانی حکومەت بەمنزیکانە دەست بە جێبەجێکردنیان دەکرێت.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 21ی تەممووزی 2020 مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی شاری زاخۆی کرد و لە لەگەڵ بەرپرسانی ئیداریی دەڤەرەکە کۆبووەوە و راشیگەیاند "شاری زاخۆ شایستەی خزمەتکردنی زیاترە و هەرچی لە تواناماندا بێت دەیکەین بۆ خزمەتکردنی ئەم دەڤەرە".
 
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کرد، كاردەکەن بۆئەوەی هەنگاوەکانی کردنی زاخۆ بە ئیدارەیەکی سەربەخۆ خێراتر بکەن؛ هاوکات بەرپرسانی ئیداریی شارەکەشی راسپارد کە "بەبێ هیچ جیاوازییەک، خزمەتی هاووڵاتییان بکەن و داخوازی و سەرنج و تێبینی و گازەندەکانی هاووڵاتییان بە سینگێکی فراوانەوە وەربگرن".
 
لەو سەردانەیدا بۆ زاخۆ، مەسروور بارزانی جەختی لەوە کردەوە کە یەکێک لە کارە لەپێشینەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، گرنگیدانە بە کەرتەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی و پشتگیریکردنی جووتیاران و بەرووبوومی ناوخۆیی، بەشێوەیەک کە کۆمەڵگەی کوردستان لە بەکارهێنەرەوە ببێتە بەرهەمهێنەر.
 

سەردانی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ زاخۆ

ـ

سەردانی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ زاخۆ

ـ

سەردانی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ زاخۆ

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە