رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی دەروازەی حاجی ئۆمەران دەڵێت، بەهۆی نەورۆزەوە هاتووچۆی بازرگانی لە دەرگایەکی حاجی ئۆمەران لەگەڵ ئێران راگیرا.
رۆژی سێشەممە 21-03-2023، سیروان حوسێن، گوتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، لە دەروازەی حاجی ئۆمەران دوو دەرگای بازرگانی هەیە، یەکەم؛ دەرگایەکە تەنیا بارهەڵگر بە بەتاڵی دەچێتە ئێران بۆ ئەوەی شتوومەک بهێنن بۆ هەرێمی کوردستان، دەرگایەکی دیکە ترانزێتە واتا لە وڵاتی سێیەمەوە لە رێگەی ئێرانەوە کاڵا و شتومەک داخڵی هەرێمی کوردستان دەکات.
لەبارەی راگرتنی هاتووچۆی بازرگانی، سیروان حوسێن گوتی، ئێستا لە دەرگای یەکەم ئەوەی کە بارهەڵگر بە بەتاڵ دەچێت بۆ ئێران، هاتووچۆ راگیراوە.
بەگوتەی گوتەبێژی دەروازەی حاجی ئۆمەران، هاتووچۆی گەشتیاران ئاساییە و سبەی هاتووچۆ لەو دەرگا بازرگانییەش دەکرێتەوە کە راگیراوە، چونکە راگرتنەکە تەنیا بۆ یەکەم رۆژی نەورۆزە.
بەیانیی ئەمڕۆ بەفربارین لە حاجی ئۆمەران دەستپێکردەوە. سیروان حوسێن دەڵێت، بەفرێکی زۆر نەباریوە کە ئاستەنگی بۆ هاتووچۆ دروستکردبێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ