لە هەولێر دەست بەسەر نزیکەی شەش کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا گیرا

17-04-2025
پەیمان محەممەد
نەقیب ئەرکان بیبانی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکانی هەرێمی کوردستان.
نەقیب ئەرکان بیبانی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکانی هەرێمی کوردستان.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دەستیان بەسەر شەش کیلۆگرام مادەی هۆشبەر لە جۆری ماریجوانادا گرتووە و پەیوەست بە دۆسیەکەش پێنج کەس دەستگیر کراون.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 17-04-2025، نەقیب ئەرکان بیبانی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، ''لە بەردەوامیی هەوڵەکانمان بۆ رووبەڕووبوونەوە و نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان، دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، لەنێو شاری هەولێر تۆڕێکی بڵاوکردنەوە و بازرگانی بە مادەی هۆشبەر لە جۆری ماریجوانامان هەڵوەشاندەوە.''
 
بەگوتەی نەقیب ئەرکان بیبانی، لەم چالاکییەی بەڕێوەبەرایەتییەکەدا توانراوە دەست بەسەر نزیکەی شەش کیلۆگرام مادەی هۆشبەر لە جۆری ماریجوانادا بگیرێت.
 
پەیوەست بە دۆسیەکە، پێنج ژن و پیاو دەستگیرکراون. گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکانی هەرێمی کوردستان گوتی، ''دۆسیەی تاوان بۆ سەرجەم تاوانباران کراوەتەوە و بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵییەکان مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.''
 
نەقیب ئەرکان دەڵێت، ''ئەم تۆڕە مەترسیدارییەکەی لەوەدا بووە کە ئەندامانی کورد و عەرەب بوون و ئافرەتیان بۆ فێرکردنی منداڵ، گەنج و لاوی پارەدار بەکارهێناوە.''
 
سەبارەت بە سەرچاوەی مادە هۆشبەرەکەش، نەقیب ئەرکان بیبانی گوتی: "سەرچاوەکەیان لەنێو خاکی هەرێمی کوردستان نەبوو، بەڵکو لە وڵاتانی دراوسێوە هێنراونەتە هەرێمی کوردستان، بۆ ئەوەی بڵاوی بکەنەوە و خەڵک ئاڵوودە بکەن.''
 
نەقیب بیبانی دەشڵێت، سەرجەم ئەندامانی تۆڕەکە حەوت کەس بوون و دەستگیرکردنی ئەم پێنج کەسە، تەواوکەری هەڵوەشاندنەوەی ئەو تۆڕە بووە کە پێشتر لە راگەیێندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکانی هەرێمی کوردستاندا دەستگیرکردنی دوو بازرگانی مادەی هۆشبەر لە جۆری ماریجوانا راگەیێندرابوو.
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، زیاتر لە پێنج هەزار و 700 زیندانیکراو لە چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان دا هەن، لەو ژمارەیە، هەزار و 527 تۆمەتباری مادەی هۆشبەر سزادراون کە دەکاتە یەک لەسەر پێنجی کۆی سزادراوان، کە زیاتر لە 800ـیان بازرگانن.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کۆمەڵە

دوایین کات بۆ چۆڵکردنی بارەگاکانی کۆمەڵە لە سلێمانی دیاریکرا

دوایین کات بۆ هەر سێ کۆمەڵەکەی رۆژهەڵاتی کوردستان لە سلێمانی دیاریکرا کە بارەگاکانیان بگوازنەوە بۆ ناوچەیەکی دیکە. بەرپرسی یەکێک لە کۆمەڵەکان دەڵێت، هەلومەرجیان بۆ بڕەخسێنن ئامادەن بارەگاکانیان چۆڵ بکەن. ئاسایشی سلێمانیش دەڵێت، خانوو بۆ ماڵباتەکانیان دیاریکراوە.