رەزامەندی دووسایدکردنی رێگەی دەربەندیخان و زەڕایەن درا

17-04-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، واژۆی لەسەر نووسراوێک کرد کە تایبەتە بە دووسایدکردنی رێگەی نێوان قەزای دەربەندیخان و ناحیەی وارماوا. قایمقامی قەزاکە دەڵێت، کۆماپانیای جێبەجێکار ئامادەیە بۆ دەستبەکاربوون.
 
نووسراوەکە ژمارە 4459 و واژۆی ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی لەسەرە و تێیدا هاتووە: "لەبەر بەرژەوەندیی گشتی و کەمکردنەوەی رووداوی هاتووچۆ، رەزامەندی بەڕێز جێگری سەرۆکوەزیران وەرگیرا بە دووسایدکردنی رێگەی نێوان (وارماوا {زەڕایەن} - دەربەندیخان) لە چوارچێوەی فەرمانی گۆڕانکاری پڕۆژەی رێگەی کەلار – سلێمانی".
 
سلێمان محەممەد، قایمقامی قەزای دەربەندیخان، ئەمڕۆ پێنجشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "پرۆژەکە لەسەر بودجەی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن جێبەجێ دەکرێت".
 
لەبارەی کاتی جێبەجێکردنی پڕۆژەکەوە قایمقامی دەربەندیخان گوتی، دوای رێکارە یاسایی و کارگێڕییەکان دەچێتە جێبەجێکردنەوە لەلایەن هەمان ئەو کۆمپانیایەی رێگەی دەربەندیخان بۆ کەلاری بە دووساید کردووە.
 
رێگەی نێوان دەربەندیخان و ناحیەی زەڕایەن، جگە لە دانیشتووانی هەردوو سنوورەکە، رێگەی سەرەکیی هاتووچۆی دانیشتووانی ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیانیشە بۆ سلێمانی و دەوروبەری.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەرمان تۆپچو، کۆنسووڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان

کۆنسووڵی تورکیا دەڵێت ئاسانکاری بۆ پێدانی ڤیزا بە هاونیشتمانییان دەکەن

کۆنسووڵی تورکیا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، شەو و رۆژ کاردەکەن بۆ ئەوەی ئاسانکاری بۆ پێدانی ڤیزە بۆ هاونیشتمانییانی هەرێمی کوردستان بکەن.