بەهۆی تەقەی خۆشییەوە کەسێک لە کفری بریندار دەبێت

20-01-2023
هونەر حەمید
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەهۆی بردنەوەی هەڵبژاردەی عێراق بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە عومان و بردنەوەی جامی کەنداو 25، بەشێک لە هاونیشتمانییان لە کفری تەقەی خۆشییان کرد، بەهۆیەوە کەسێک بە "گولـلە" بریندار بوو.
 
رزگار لەتیف، بەڕێوبەری کارگێڕیی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار بە رووداوی گوت، کەسێک بە ناوی سەرکۆ والیی تەمەن 33 ساڵ گەیێندرایە نەخۆشانە و بە گوتەی کەسوکارەکەی، بەهۆی تەقەی خۆشییەوە بریندار بووە و "گولـلە"بەر سکی کەوتووە.
 
بە گوتەی بەڕێوبەری کارگێڕیی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار، ئەو هاونیشتمانییە پێوستی بە چاودێریی چڕ هەیە، بۆیە رەوانەی سلێمانی کراوە.
 
لە یاریى کۆتایی پاڵەوانێتیى کەنداو 25، هەڵبژاردەى عێراق بەرامبەر بە هەڵبژاردەى عومان سێ بە دوو گۆڵ بردییەوە و بووە پاڵەوانى جامی کەنداو 25.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆڵانێکی ناحیەی مسێریک لە سنووری دهۆک

بەڕێوەبەری ناحیەی مسێریک: کەمتر لە دوو مانگی دیکە کۆڵانەکان قیرتاو دەکرێن

زیاتر لە ساڵێکە پڕۆژەی قیرتاوکردنی 18 کۆڵانی ناحیەی مسێریک لە پارێزگای دهۆک تەواو نەکراوە. دانیشتووانەکەی گلەیی لە "جێهێشتن"ی پڕۆژەکە لەلایەن بەڵێندەرەوە دەکەن. بەڕێوەبەری ناحیەی مسێریک دەڵێت، کارکردن لە پڕۆژەکە دەستی پێکردووەتەوە و کەمتر لە دوو مانگی دیکە تەواو دەکرێت.