وەزارەتی شارەوانی: 19 هەزار فەرمانبەری دیکە ناویان بۆ وەرگرتنی زەوی گەڕایەوە

20-04-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری هۆبەی یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی دەڵێت، نزیکەی 20 هەزار فەرمانبەری دیکە لە وەزارەتی ناوخۆ و خانەنشینان ناویان بۆ وەرگرتنی زەوی گەڕاوەتەوە.

رۆژی یەکشەممە، 20ـی نیسانی 2025، سەربەست مەولوود بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئەو فەرمانبەرانە پێش جەژن ناویان نێردرابوو بۆ ئەنجوومەنی وەزیران کە نزیکەی 35 هەزار بوون، ئەمڕۆ رەزامەندی بۆ زیاتر لە 19 هەزار فەرمانبەر دەرچوو، دواتر ناوەکانیان بەپێی شوێنی نیشتەجێبوونیان دەنێرین بۆ شارەوانییەکان."
 
وەکو بەڕێوەبەری هۆبەی یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی دەڵێت، ئەو فەرمانبەرانەی ئەمڕۆ ناویان گەڕاوەتەوە، خانەنشینی سەربازی و شارستانین و هەندێکیشیان فەرمانبەری وەزارەتی ناوخۆن، بەڵام بەشی زۆریان فەرمانبەری وەزارەتی ناوخۆن.
 
پڕۆسەکە بەردەوام دەبێت تاوەکو زۆرترین فەرمانبەر لێی سوودمەند دەبن. بە گوتەی سەربەست مەولوود، ئەم هەفتەیە ناوی بەشێکی دیکە لە فەرمانبەران دەگەڕێتەوە کە پێشتر ناویان لەگەڵ ئەو 19 هەزارە نێردرابوو بۆ ئەنجوومەنی وەزیران، ئەوانیش رەزامەندییان بۆ دراوە و لە دوو رۆژی داهاتوو دەگەڕێنەوە، کە ژمارەیان زیاتر لە 15 هەزار کەسە و بەشێکی زۆری وەزارەتەکانی تێدایە.
 
9ـی شوباتی 2025، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، گەڕی دووەمی پێدانی زەوی بە فەرمانبەران دەستپێدەکات و ئەم جارە زیاتر لە 240 هەزار فەرمانبەر لێی سوودمەند دەبن.
 
ئەمە لە کاتێکدایە، قۆناخی یەکەمی تیروپشک و دابەشکردنی زەوی لە 17ـی تشرینی دووەمی پار دەستیپێکرد.
 
لە هەولێر 5 هەزار، لە سلێمانی 6 هەزار و 577، لە گەرمیان دوو هەزار و 474، لە دهۆک هەزار و لە زاخۆش هەزار و 241 پارچەزەوی دابەش کران.
 
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان 27ـی ئاداری 2024، بڕیاری دابەشکردنی زەوی بۆ ئەو فەرمانبەر و خانەنشینانە دا کە سوودمەند نەبوون.
 
بڕیارەکە لە 28ـی ئایاری 2024 لە ژمارە 219ـی رۆژنامەی وەقائیعی کوردستان بڵاوکرایەوە.
 
رووبەری ئەو زەوییەی بۆ هەر فەرمانبەرێک تەرخان دەکرێت 200 مەتر دووجا دەبێت؛ دابەشکردنی زەویش بەشێوەی تیروپشک و بەپێی سیستمی خاڵبەندی دەبێت.
 
سێ مەرج دیاریکراون کە ئەمانەن:
 
- ساڵانی خزمەت.
 
- ژمارەی ئەندامانی خێزان.
 
- شوێنی نیشتەجێبوون.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک پێشمەرگە ئاڵای کوردستانیان بەرزکردووەتەوە. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو/ئەرشیڤ

راپۆرتێکی ئەمریکا: چاکسازییەکانی پێشمەرگە لە بەرەوپێشچووندان

راپۆرتێکی حکومەتی ئەمریکا ئاماژە بەوە دەکات، چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە لە بەرەوپێشچووندان، وێڕای ئەوەی رووبەڕووی هەندێک "بەربەستی بەردەوام" دەبنەوە