مامۆستایەکی دیکەی زمانی کوردی بۆ جێبەجێکردنی سزای بەندکردن رەوانەی گرتووخانەی سنە کرا

20-04-2025
سروە پوورمحەممەدی؛ مامۆستایەک لەپێناو زمانی دایکدا زیندانی کرا
سروە پوورمحەممەدی؛ مامۆستایەک لەپێناو زمانی دایکدا زیندانی کرا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سزای بەندکردنەکەی سروە بەهۆی گوتنەوەی وانەی زمانی کوردی و چالاکی لە ئەنجوومەنی کولتووری-کۆمەڵایەتیی نۆژین لە شاری سنە بەسەریدا سەپێنراوە.
 
لە رێوڕەسمی بەڕێکردنیدا، کەسوکار، هاوڕێیان و ئەندامانی رێکخراوی نۆژین کۆببوونەوە تاوەکو سەرەڕای ئازار و خەمی جیابوونەوە، پشتیوانی و خۆشەویستیی خۆیان بۆ مامۆستا سروە دەرببڕن.
 
دیلان مورادیان، ئەندامی رێکخراوی نۆژین، کە ئامادەی رێوڕەسمی بەڕێکردنی سروە بوو، باسی لەوە کرد، دایک و باوکی سروە رایانگەیاندووە شانازی بە چالاکییەکانی کچەکەیان دەکەن و قوربانیدانیشی لەپێناو گەلەکەی بە شانازی دەزانن.
 
ئەمین پوورمحەممەدی، باوکی سروە گوتی: "من شانازی دەکەم بە کچەکەم، ئەو لە پێناو زمانی کوردی و مافی نەتەوەکەی سزا دراوە. ئێمە پشتیوانی لە رێبازەکەی دەکەین."
 
سەڵتەنە محەممەدی، دایکی سروە بەدڵی پڕەوە گوتی، "سروە لە منداڵییەوە عاشقی زمانی کوردی بووە و هەمیشە خەونی بینیوە رۆژێک منداڵان بە زمانی دایکیان بخوێنن. کچەکەم قارەمانە و من شانازی پێوە دەکەم."
 
بەشێک لەو کەسانەی بۆ بەڕێکردنی سروە پوورمحەممەدی لە تەنیشتی وەستابوون، خۆشیان لەپێناو فێرکردنی خۆبەخشانەی زمانی دایکدا قوربانییان داوە. لە رێوڕەسمەکەدا زارا محەممەدی، ئیدریس مینبەری، سەیوان ئیبراهیمی، سۆمای خوشکی سروە و چەندین کەسی دیکە بەشدار بوون کە هەموویان پێشتر لەسەر فێرکردنی زمانی کوردی دەستبەسەر و بەندکراون.
 
زارا محەممەدی، مامۆستای زمانی کوردی، کە خۆیشی پێشتر بەهۆی هەمان چالاکی بەندکرابوو، جەختی لەسەر بەردەوامبوون لەو رێگەیە کردەوە و گوتی، "مێژووی بزووتنەوەی کولتووری هەمیشە بە قوربانیدان و خۆڕاگری بەرەوپێش چووە. ئێمە دەزانین رێگاکەمان دروستە و هەتا بە ئامانجەکانمان دەگەین، واز لەو رێگەیە ناهێنین. سروە نموونەی قارەمانێتی و خۆڕاگرییە بۆ هەموومان."
 
بەپێی ئامارەکان، پار دەیان مامۆستا و چالاکوانی زمانی کوردی لە ناوچە جیاجیاکانی رۆژهەڵاتی کوردستاندا بەهۆی چالاکیی فێرکردنی زمانی کوردی دەستگیر کراون و سزای بەندکردن و دارایی تووندیان بەسەردا سەپێنراوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک ئاسایشی سووریا لە نزیک دیمەشق جێگیر کراون. وێنە: AFP

بەڕێوەبەرایەتیى خۆسەر لەبارەى رووداوەکانی سووریا: رێگەچارەی سەربازى هەرگیز ئەنجامى نەبووە

بەڕێوەبەرایەتیى خۆسەرى هەرێمى باکوور و رۆژهەڵاتى سووریا رایگەیاند، نیگەرانن لەو پێشهاتانەى لە شارەکانى سەحنایا و جرمانا روویانداوە و دەڵێت، "رێگە چارەى سەربازیى هەرگیز ئەنجامى نەبووە لە مامەڵەکردن لەگەڵ رووداوەکانى سووریا".