لە گوندێکی سنووری ورمێ تەرمی شەش کەس دۆزرایەوە

20-04-2025
سینا سۆما
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

تەرمی شەش کەس لە گوندێکی سەر بە شاری ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان دۆزرانەوە. بەڕێوەبەری فریاکەوتنی شارەکە دەڵێت، هێشتا هۆکاری گیانلەدەستدانیان دیارنییە و لێکۆڵینەوە لەوبارەوە دەستیپێکردووە.
 
رۆژی یەکشەممە، 20ـی نیسانی 2025، فەرزین رەزازادە، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی ورمێ رایگەیاند، لە گوندی تەلاتەپەی ورمێ، تەرمی شەش کەس لە نێو ڤێلایەکدا دۆزرانەوە.
 
فەرزین رەزازادە گوتی: "ئێوارەی ئەمڕۆ دوای ئەوەی زانیاریمان پێگەیشت، تێمێکی فریاکەوتنیان بۆ گوندەکە ناردووە و دوای گەیشتنی بۆ شوێنەکە و لێکۆڵێنەوەی سەرەتایی، بۆیان دەرکەوتووە، کە شەش هاووڵاتی لەنێو ڤێلایەکدا گیانیان لەدەستداوە."
 
بە گوتەی فەرزین رەزازادە، چوار پیاو و دوو ئافرەت گیانیان لەدەستداوە و تەمەنیان لە نێوان 30 بۆ 40 ساڵە.
 
بەڕێوەبەری فریاکەوتنی ورمێ گوتی، هۆکاری گیانلەدەستدانی ئەو کەسانە دیارنییە، بەڵام لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە