پەرلەمانی کوردستان "سیفەتی بەپەلەی" بە پرۆژەیاسای چاکسازی دا

16-12-2019
هادی سەلیمی
هادی سەلیمی @hadiselimi
کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان
کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان
نیشانەکردن پرۆژەیاسای چاکسازی
A+ A-
 
رووداو  هەولێر

پەرلەمانی کوردستان لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پرۆژەیاسای چاکسازی کرد و بە دەنگی زۆرینەی پەرلەمانتاران "سیفەتی بەپەلەی" بە پرۆژەیاساکە دا.
 
هادی سەلیمی، پەیامنێری رووداو لە هەولێر رایگەیاند، لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستاندا کە بڕگەی یەکەمی تایبەتبوو بە خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای چاکسازی، خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاساکە کرا و و پاشان بە دەنگی زۆرینەی پەرلەمانتاران "سیفەتی بەپەلە" بە پرۆژەیاساکە درا، بەڵام چەند ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمان دەنگیان بەوە نەدا و پێیانوایە دەبێت پەلە نەکرێت لە پەسندکردنی ئەو پرۆژەیاسایە.
 
لوقمان وەردی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان لەبارەی هۆکاری ئەوەی بەشێک لە ئەندامانی فراکسیۆنی یەکێتی دەنگیان بەو پێشنیازە نەداوە بە رووداوی راگەیاند "ئێمە پێمانوایە ئەمە کاتی زۆرتری دەوێت، دەشتوانین وەرزی یاسادانانی پەرلەمان درێژبکەینەوە بۆ دوو هەفتەی دیکە بۆئەوەی بتوانین گفتوگۆ لەسەر پرۆژەیاسای چاکسازی بکەین".
 
لوقمان وەردی ئەوەشی گوت "ئەمەش لە جەوهەری پرۆژەکە و پشتیوانیکردنمان بۆ پرۆژەکە ناگۆڕێت، بەڵام بە جۆرێک لە موزایەدە تێگەیشتین بۆئەوەی سیفەتی بەپەلەی پێبدرێت".

 

 
پەیامنێری رووداو ئاماژەی بەوە کرد، لە بڕگەی دووەمی دانیشتنەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان پرۆژەیاسای رێکلامی بازرگانی پەسندکرا، ئێستا خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکان دەکرێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاسمانی هەوراوی ئەمڕۆی دهۆک. وێنە: نایف رەمەزان - رووداو

کەشناسی: ئەمڕۆ باران دەبارێت و سبەی پەڵەهەور دەبێت

بۆ رۆژی شەممەش 21ـی ئەیلوولی 2024، کەشناسیی هەرێمی کوردستان روونیکردووەتەوە: "ئاسمان لە نێوان نیمچەهەور و پەڵەهەوردا دەبێت، پلەی گەرما بە گشتى کەمێک بەرز دەبێتەوە، تەنیا لە سنوورى ناوچەکانى پارێزگاى دهۆک نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ هەینی."