پەرلەمانی کوردستان زۆربەی بڕگە و ماددەکانی پرۆژەیاسای چاکسازیی پەسندکرد و رۆژی پێنجشەممە دەنگ لەسەر پڕۆژەیاساکە دەدات.
رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند "کاژێر 11ی پێش نیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە (16-1-2020 ) دەنگدان لەسەر پرۆژەیاساکە بەڕێوەدەچێت، تاوەکو درەنگانی شەوی رابردووش پەرلەمان بۆ گفتوگۆ لەسەر ماددەکانی پرۆژەیاساکە لە کۆبوونەوەدا بوو".
پرۆژەیاسای چاکسازی لە مووچە و خانەنشینی و دەرماڵە و ئیمتیازاتەکانی دیکە، لە 19 ماددە پێکهاتووە، لەکاتی خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەکە، وەزیرە پەیوەندیدارەکان لە پەرلەمان ئامادەبوون و وەڵامی پرسیاری پەرلەمانتارانیان دایەوە و روونکردنەوە لەبارەی ماددەکانی پرۆژەکە درا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ