کەشناسی: ئەمڕۆ باران دەبارێت و سبەی پەڵەهەور دەبێت

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
هێمن بابان رەحیم
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، پێشبینی دەکرێت لەدوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە بەشێک لە پارێزگاکانی هەولێر، دهۆک و سلێمانی نمە و تاوە باران ببارێت، بۆ سبەی شەممەش ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و پەڵە هەوردا دەبێت، پلەی گەرماش لەنێوان 22 بۆ 37 پلە دەبێت.
 
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی خۆی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە. 
 
ئەمڕۆ هەینی 20ـی ئەیلوولی 2024، لە ناوچە شاخاوییەکان ئاسمان نیمچەهەور دەبێت بۆ هەوری تەواو دەگۆرێت، لە دواى نیوەڕۆ لە ناوچەکانی پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانى پارێزگای هەولێر و هەندێک لە ناوچە سنوورییەکانى پارێزگاى سلێمانى پێشبینى نمەباران و تاوەباران دەکرێت. پاشان کاریگەرییەکەی بەشێوەیەکی لاواز درێژ دەبێتەوە بۆ سەر ناوچەکانی ناوەراستی هەرێمی کوردستان لەکاتەکانی ئێوارە کاریگەری بەلاوازی لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور دەمێنێتەوە.
 
سەبارەت بە پلەکانی گەرماش، کەشناسی ئاماژەی بەوە کردووە بە شێوەیەکى گشتى لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ نزیک دەبێتەوە، تەنیا لە ناوچە شاخاوییەکان بەتایبەتی لە ناوچە سنوورییەکان نزمتر دەبێتەوە. واتە لەنێوان 24 بۆ 37 پلەدا دەبێت. 
 
بۆ رۆژی شەممەش 21ـی ئەیلوولی 2024، کەشناسیی هەرێمی کوردستان روونیکردووەتەوە: "ئاسمان لە نێوان نیمچەهەور و پەڵەهەوردا دەبێت، پلەی گەرما بە گشتى کەمێک بەرز دەبێتەوە، تەنیا لە سنوورى ناوچەکانى پارێزگاى دهۆک نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ هەینی."
 
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ رۆژی شەممە:
 
-هەولێر: 35 پلە  
-سلێمانی: 34 پلە
-دهۆک: 31 پلە  
-کەرکووک: 37 پلە  
-هەڵەبجە: 34 پلە   
-زاخۆ: 30 پلە 
-حاجی ئۆمەران: 22 پلە  
-سۆران: 32 پلە  
-گەرمیان: 36 پلە
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە