یەکەم کارگەی مۆبایل لە هەولێر دەستی بە بەرهەمهێنان کرد

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

گوتەبێژی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، یەکەم  کارگەی دروستکردنی مۆبایل لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە هەولێر دامەزراوە و دەستی بە بەرهەمهێنانی مۆبایل کردووە، بڕیارە ئەم مانگە یەکەم نموونەی مۆبایلی زیرەک بخاتە بازاڕەکانەوە.
 
بەرگەشت ئاکرەیی، گوتەبێژی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "لە ھەولێر گەورەترین کارگەی دروستکردنی مۆبایلی زیرەک لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەستی بـە بەرھەمھێنان کردووە و پێشبینی دەکرێت ئەم مانگە کاروانێکی زیاتری لێ رەوانەی بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بکرێت."
 
مۆبایلەکە لەلایەن کارگەی ئینفینێکسەوە دروستدەکرێت، هەر بەو ناوەشەوە دەبێت. بەشێک لە بەرهەمەکانی خراونەتە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانەوە بۆ زانینی بۆچوونی بەکاربەر لەبارەیەوە، بەشێکیشی رەوانەی ژمارەیەک وڵاتی رۆژهەڵاتی نێوەڕست و ئەفریقا کراون، نرخی مۆبایلەکە لەنێوان 90 بۆ 100 دۆلاری ئەمریکی دەبێت.
 
بەرگەشت ئاکرەیی گوتی: "کارگەکە لەلایەن سەرمایەدارێکی کورد بە هاوکاریی چینییەکان دامەزراوە، کەرەستەکانی پێویست بۆ دروستکردنی مۆبایلەکە لە چین هاوردە دەکرێت، بەڵام 97٪ـی دەستی کاری نێو کارگەکە لە هەولێر خۆماڵین، بەشێکشیان ئەو کوردە ئێزدیانەن کە لە دەستی داعش رزگاریان بووە."
 
بەپێی گوتەبێژی دەستەی وەبەرهێنان یەکەمجار کارگەکە یەک جۆر مۆبایل دەخاتە بازاڕەوە، بەڵام دواتر چەند جۆرێکی دیکە دەخاتە بازاڕەوە و بە رەنگ و شێوەی جیاواز، نرخەکانیشی گونجاو دەبێت.
 
بەرگەشت ئاکرەیی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد مۆبایلەکە لەرووی تۆکمەیی و توندوتۆڵییەوە مۆبایلێکە لەسەر ئاستی بەرهەمەکانی دیکە رکابەرایەتی دەکات و بەهێز و باشە، گوتی: "لە رووی سیکوریتیشەوە مۆبایلێکی تەواو باشە." 
 
رۆژی پێنجشەممە، محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان سەردانی کارگەکەی کرد. بەپێی راگەیێندراوی دەستەکە کارگەکە بە یەکەم کارگەی بەرھەمھێنانی مۆبایلی زیرەک دادەنرێت لە رۆژھـەڵاتی ناوەڕاست کە بە ھاوکاری شارەزایانی چینی لە بواری تەکنەلۆژیا مانگانە 30 هەزار مۆبایل بەرھەمدەهێنن.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیناری عێراقی. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

نووسراو بۆ حکومەتى فیدراڵى دەکرێت بۆ هاوتاکردنى مووچەى چاودێرى کۆمەڵایەتى

چەند نووسراوێک ئاڕاستەى ئەمیندراێتى گشتى ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق دەکرێت بۆ ئەوەى مووچەى چاودێریى کۆمەڵایەتى هەرێمى کوردستان هاوتاى بەغدا بکرێت و فراکسیۆنە کوردستانییەکانیش لەگەڵ وەزیرى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى فیدراڵ بۆ ئەو مەبەستە کۆدەبنەوە.