ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی لەبارەی پشێوییەکەی نێو پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیێنێت، پشێوییەکەی پەرلەمان لەنێوان پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ و پەرلەمانتارێکی پارتی بووە لەسەر ئەوەی پەرلەمانتارەکەی نەوەی نوێ قەڵەمێکی گرتووەتە پەرلەمانتارەکەی پارتی.
پێشەوا هەورامانی، پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان لەبارەی رووداوەکە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت "قەڵەمەکە بەر وەزیری دارایی کەوتووە و داوامان لە سەرۆکی پەرلەمان کرد ئەم بێڕێزییە راگرێت".
پەرلەمانتارەکەی پارتی ئاماژەی بەوەش کرد، تەفسیری دیکە بۆ رووداوەکە کرا کە هیچ پەیوەندیی بە رووداوەکەوە نەبووە؛ باسی لەوەش کرد کە لەکاتی دەنگدان خەڵکی کوردستان دەبینن "ئێمە داوامان کردووە مووچەی پلە تایبەتەکان تاوەکو بکرێت کەمبکرێتەوە، قسە لەسەر ئەوە کراوە کە کەمترین مووچە 15% بێت و هەموو فراکسیۆنەکان پاڵپشتیی ئەمەیان کردووە".
پێشەوا هەورامانی راشیگەیاند، بە هەموو هەوڵ و توانایان داوایان کرد "بە هیچ شێوەیەک ئەو مووچە زەبەلاحەی پلە باڵاکان پێشتر وەریانگرتووە لە پەرلەمانتار، راوێژکار، بەڕێوەبەری گشتی و وەزیرەکان، جارێکی دیکە ئەو مووچەیە نابیننەوە و کۆتایی پێهات".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ