مەسرور بارزانی: دەبێت حکومەتی عێراق کەسوکاری ئەنفال لەڕووی ماددی و مەعنەوی قەرەبوو بکاتەوە

14-04-2025
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، پێویستە بەغدا "کەسوکار و بنەماڵە و هەموو زیانلێکەوتووانی جێنۆسایدی ئەنفال و هەموو ستەملێکراوانی دیکەی دەستی رژێمی بەعس، لەڕووی ماددی و مەعنەوییەوە قەرەبوو بکاتەوە".
 
ساڵی 1988 لەلایەن رژێمی پێشووی عێراقەوە زیاتر لە 182 هەزار منداڵ و ژن و پیاوی کورد لە شاڵاوی ئەنفالدا کرانە قوربانی؛ ئەمڕۆ 37 ساڵی بەسەردا تێپەڕی. 
 
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "لە (37)مین ساڵیادی شاڵاوە بەدناوەکانی ئەنفال، بە رێزەوە یادی شەهیدان و قوربانییانی جێنۆسایدی (ئەنفال) دەکەینەوە، کە رژێمی پێشووی عێراق، بە دەیان هەزار خەڵكی بێتاوانی كوردستانی راپێچی بیابانەكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق کرد و لە گۆڕی بە کۆمەڵدا زیندەبەچاڵ و بێسەروشوێنی كردن".
 
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "جێنۆسایدی ئەنفال، تاوانکارییەکی گەورە بوو لە دژی خاک و خەڵکی کوردستان ئەنجامدرا و تا ئێستاش، دەرهاویشتە و لێکەوتەکانی ئەم کۆمەڵکوژییە هەر ماون"
 
مەسرور بارزانی دەڵێت، "پێویستە حکومەتی فیدراڵ، بە هەستکردن بە ئەرک و لێپرسراویەتی یاسایی و دەستووری و ئەخلاقی خۆیەوە، کەسوکار و بنەماڵە و هەموو زیانلێکەوتووانی جێنۆسایدی ئەنفال و هەموو ستەملێکراوانی دیکەی دەستی رژێمی بەعس، لەڕووی ماددی و مەعنەوییەوە قەرەبوو بکاتەوە".
 
لەم یادەدا، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پابەندبوونی حکومەت "بە خزمەتکردنی زیاتری کەسوکار و بنەماڵەی سەربەرزی ئەنفالکراوان و شەهیدانی کوردستان دووپات دەکاتەوە".

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی گەنجەکە

لە هەولێر گەنجێک سێ هەفتە لەمەوبەر سەگ پەلاماری دا و ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا

لە گوندێکی سنووری پارێزگای هەولێر سەگ پەلاماری گەنجێکی 25 ساڵانی دا و دوای زیاتر لە سێ هەفتە، بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا. مامێکی دەڵێت: "پشکنینی ڤایرۆسی بۆ کرا، پێش گەڕانەوەی ئەنجامەکە گیانی لەدەستدا."