شارەوانی لەبارەی وەرگرتنی پارە بەرامبەر راگرتنی ئۆتۆمبێل لە 60 مەتریی هەولێر: بۆ تاقیکردنەوەیە

13-11-2023
دیار جەمیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر روونکردنەوەیەکی لەبارەی وەرگرتنی پارە لەبەرامبەر راگرتنی ئۆتۆمبێل لە شەقامی 60 مەتری بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "ئەو بابەتە تەنیا تاقیکردنەوەیە و ناچێتە واری جێبەجێکردنەوە."
 
رۆژی دووشەممە، 13-11-2023، سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر رایگەیاند، "شارەوانییەکە بەپێی یاسایی شارەوانییەکان، بۆ رێکخستنەوەی شار و شەقام و جەنجاڵی هاتووچۆ لەسەر کەوانەیەکی شەقامی شەست مەتری لە هەولێر، بابەتێكی دراسە كردووە، بەمەبەستی زانینی کاریگەرییەکان."
 
بەگوێرەی شارەوانیی هەولێر، "ئەو بابەتە تەنیا بۆ تاقیکردنەوەیە و لە چوارچێوەی تاقیکردنەوەیە و ناچێتە واری جێبەجێكردنەوە."
 
رۆژی یەکشەممە، 12ـی تشرینی دووەمی 2023، پەیامنێری رووداو گوتی، بەگوێرەی چەند تابلۆیەک کە لە شەقامی 60 مەتریی هەولێر هەڵواسراوە لەمەودوا راگرتنی ئۆتۆمبێل لەسەر شەقامەکە دەبێتە پارە. 
 
لەبارەی ئەوەی کێ پارەکە وەردەگرێت باسی لەوەشکرد، تاوەکو ئێستا کەس پارەی نەداوە نازانرێت ئەو لایەنەی پارەکە وەردەگرن حکومین یاخود کەرتی تایبەتن و، دیاریش نییە کەی پڕۆژەکە دەستپێدەکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە