شا چارڵز و هاوژینەکەی پیرۆزبایی یادی 100 ساڵەی لەدایکبوون لە خانمێکی کورد دەکەن
شا چارڵزی سێیەم و شاژن کامێڵای هاوژینی پیرۆزبایی لە بەهێ جاف، کچی حامید بەگی مەجید بەگی وەسمان پاشای جاف دەکەن بەبۆنەی داگیرساندنی مۆمی 100 ساڵەی تەمەنی و دەڵێن: "خۆشحاڵین کە ئاهەنگی 100 ساڵەی تەمەنت دەگێڕیت."