حکومەتی عێراق 5.5 ملیار دینار بۆ وشکەساڵی و لافاو لە هەرێمی کوردستان خەرج دەکات

12-12-2023
نەهرۆ محەممەد
نیشانەکردن وشکەساڵی لافاو
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا زیاتر لە 5.5 ملیار دینار بۆ بەرەنگاربوونەوەی وشکەساڵی و لافاو لە هەرێمی کوردستان خەرج بکرێت. 
 
بەگوێرەی راگەیێندراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ (سێشەممە، 12-12-2023)ـیدا، رەزامەندیی دا بەوەی وەزارەتی دارایی عێراق 5 ملیار و 562 ملیۆن و 149 هەزار دینار بۆ هەرێمی کوردستان خەرج بکات، لە پارەی پشکی یەدەگی فریاگوزاریی هەرێمی کوردستان بۆ جێبەجێکردنی راسپاردەی لیژنەی باڵای نیشتمانی ئاو بۆ چارەسەرکردنی کێشەی وشکەساڵی و لافاو لە هەرێمی کوردستان دا.
 
ئەمە لەکاتێکدا پێشتر ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق داوای 14 ملیار دیناری کردبوو بۆ بەرەنگاربوونەوەی وشکەساڵی و لافاو لە پارێزگای هەولێر.
 
رۆژی 24-11-2023، لە راگەیێندراوێکدا پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە، "دوای ئەوەی لە مانگی ئاداری ئەمساڵ لە کاتی سەردانی محەممەد شیاع سوودانی بۆ هەولێر، ئومێد خۆشناو پڕۆژەپلانێکی بۆ رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا و بابەتی لافاو و دابینكردنی ئاو بە گوژمەی 14 ملیار دینار ئاراستەی سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد؛ هەروەها 13ـی ئەم مانگە لە بەغدا بە سەرۆکایەتی سوودانی چوارەمین کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای نیشتمانیی ئاو بە بەشداری شاندی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو و لەوێش پڕۆژەکەی پارێزگای هەولێر تاوتوێکرا، پارێزگاری هەولێر پوختەیەکی لەبارەی ئەو پڕۆژانە و کاریگەرییەکانی گۆرانکاری کەشوهەوا، ئەو پلان و رێگە چارەسەرانەی خستەڕوو، لیژنەی ناوبراو بەکۆی دەنگ پڕۆژەکەی هەولێری پەسندکرد و ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقی کرد بۆ دەستکردن بە رێکاری دیکە."
   
لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، پڕۆژەپلانەکە بۆ رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا، رێگریکردن لە لافاو و دابینكردنی ئاو بۆ هاونیشتمانییانی هەولێرە.
 
بەگوێرەی پڕۆژەکان کە پارەکە خەرجکرا، بڕیارە ژمارەیەک بیری ئاو لێبدرێن، ژمارەیەک پۆند دروستبکرێن و چاککردنەوە و نۆژەنکردنەوە بۆ پڕۆژەکانی ئاو وەکو بەشێکی دیکە لە پلانەکانی رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا لە پارێزگای هەولێر جێبەجێ بکرێن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی دارایی دەڵێت، تائێستا نزیکەی 700 هەزار مووچەخۆر لە 'هەژماری من' تۆمار کراون

وەزارەتی دارایی: ساڵی داهاتوو پڕۆژەی 'هەژماری من' رادەستی وەزارەتەکەمان دەکرێت

وەزارەتی دارایی دەڵێت، هەرێمی کوردستان دەتوانێت بۆ پڕۆژەی هەژماری من سوود لە سەرجەم ئەو بانکە ئەهلییانە وەربگرێت کە لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە مۆڵەتی کارکردنیان پێدراوە.