قوباد تاڵەبانی: پەسندکردنی پرۆژەیاسای چاکسازی بابەتێك نییە بۆ موزایەدەكردن

12-12-2019
بڕوا کیانی @brwakyani
نیشانەکردن پرۆژەیاسای چاکسازی
A+ A-

رووداو - هەولێر 

 

دوێنێ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان پرۆژە یاسای چاکسازی پەسندکرد، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت، "دوای گفتوگۆیەکی تێروتەسەلی سەرۆکی حکومەت، بەندە و هەموو وەزیرەکان پەسندکراوە، بۆیە ناکرێت، بكرێتە دەسكەوت بۆ هیچ كەس و لایەنێكی دیاریكراو".
 
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووک نووسیویەتی "بنەڕەتی ئەم پرۆژەیە هی كابینەی هەشتەمی حكومەتی هەرێمی كوردستانەو لەم كابینەیەشدا وەک چۆن لە کارنامەكەیدا بەڵێن درابوو، بەگیانێكی بەرپرسانەو پڕ لەتەبایی و لە سایەی كاری پێكەوەیی ناو ئەنجوومەنی وەزیران دەوڵەمەند كرا و دەنگی لەسەر درا". 
 
قوباد تاڵەبانی لەبارەی پەسندکردنی پرۆژەیاساکە ئاماژەی بەوەشکردووە، "سەرۆکی حکومەت و بەندە و هەموو وەزیرە بەڕێزەکانی سەر بە هەموو پارت و لایەنە سیاسییەکانی بەشداری حکومەت و سکرتێر و سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران گفتوگۆی تێروتەسەلیان کرد تا پرۆژەکەمان لە کۆبونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران تێپەڕاند. بۆیە ناكرێت بكرێتە دەسكەوت بۆ هیچ كەس و لایەنێكی دیاریكراو بەتەنها و بابەتێك نییە بۆ موزایەدەكردن".
 
پرۆژەیاسای چاکسازی گەیشتووەتە پەرلەمانی کوردستان و جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت "بەهیواین هەمان گیانی تەبایی نێو ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی پرۆژەكەوە لە پەرلەمانیشدا رەنگبداتەوە بۆ ئەوەی لەنزیكترین دەرفەتی گونجاودا لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی دەربچوێندرێت".

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

عەبدولسەلام ئاکنجی، پەیامنێری رووداو لە ئامەد و شەوکەت هەرکی، بەرپرسی نووسینگەی رووداو لە ئەنقەرە

دوو رۆژنامەڤانی رووداو لە باکووری کوردستان و تورکیا خەڵات کران

"دەنگێک لەژێر داروپەردووەکاندا نابیسترێت" و "ئازەربایجان و ئەرمەنستان شەڕیان کرد؛ کورد ئاوارە بوون"، ناونیشانی دوو راپۆرتە هەواڵی ڤیدیۆیی رۆژنامەڤانانی رووداون کە لە باکووری کوردستان و تورکیا خەڵات وەردەگرن.