مامی ئەو کەسەی بە تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا: تاوەکو ئەنجامی پشکنینەکە هاتەوە برازاکەم مرد

11-06-2022
بەختیار قادر
بەختیار قادر
گوتەبێژی  وەزارەتی تەندروستی: تاوەکو ئێستا چوار تووشبووی تای خوێنبەربوون تۆمارکراوە
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی: تاوەکو ئێستا چوار تووشبووی تای خوێنبەربوون تۆمارکراوە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

گەنجێکی تەمەن 30 ساڵ لە گوندی گۆڕەزی خەلیفان بە تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا، تاوەکو ئەو کاتەش کەسوکارەکەی نەیاندەزانی تووشی تای خوێنبەربوون بووە. 
 
مەزهەر محەممەد، مامۆستای وانەبێژ بوو، باوکی دوو منداڵە و هاوژینەکەی دووگیانە. مەزهەر خەڵکی گوندی گۆرەزی شارۆچکەی خەلیفانە لە نزیک ماڵەکەی مانگای بەخێوکردووە.
 
ئەرسەلان محەممە، مامی مەزهەر دەڵێت، "گلەیی زۆرمان لە سیستەمی تەندروستی هەیە، چۆن دەبێت لە ماوەی پێنج رۆژی
نەخۆشیی برازاکەم نەزانم دەردی چییە و دەرمانی چییە تا پشکنین چووە بەغدا ئێمە تەرمەکەمان وەرگرتەوە و ئەمڕۆ گوتیان تای خوێنبەربوونی هەبووە".
 
رۆژی شەشی ئەم مانگە مەزهەر نەخۆشکەوت، سەردانی چەند نەخۆشخانەیەکی کرد، بەڵام تا کاتی گیانلەدەستدانی بۆ کەسوکارەکەی روون نەبووەوە نەخۆشییەکەی چی بووە.
 
حەسەن محەممەد، مامێکی دیکەی مەزهەر دەڵێت، "سەرەتای نەخۆشکەوتنی شتێکی وا نەبوو بە پێی خۆی بردمانە نەخۆشخانەی خەلیفان و هەر چاک نەبوو بردمانە ئاشتی سۆران گوتیان هیچ شتێکی وای نییە دوایش، نەخۆشخانەی رزگاری و رۆژئاوا و دواتریش لە نەخۆشخانەی لالاڤ مرد، من ماڵم خراپ بوو".
 
خەڵکی گوند لە دڵەڕاوکێدان و داوای سەردانکردنی تیمی پزیشکی و ڤێتەرنەری دەکەن. مەحموود ئەحمەد، ئامۆزایەکی مەزهەر دەڵێت، "ئەوە رایانگەیاند کە نەخۆشییەکە لە گوندەکەمان بڵاوبووەتەوە، کوا تیمێکی تەندروستی؟ کوا ڤێتەرنەری؟"
 
ماوەی سێ رۆژ نەخۆشەکە لە نەخۆشخانەکانی هەلێر بووە، شەوی رابردوو گواستراوەتەوە بەشی چاودێریی چڕ و گیانی لەدەستداوە.
 
ئاسۆ حەوێزی، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی دەڵێت، "یەکەم تووشبوو نییە بەهۆی پەتای خوێنبەربوونەوە دەگەیێندرێتە نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان، چوارەم کەس بووە. بەڵام یەکەم کەسە بە پەتاکە گیان لەدەستبدات". 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

یاسین حەمەعەلی، لێپرسراوی ژووری هەڵبژاردنی بزووتنەوەی گۆڕان (گردی زەرگەتە)

باڵی گردی زەرگەتەی گۆڕان کۆنفرانس دەبەستێت؛ ''رێکخەری گشتی دیاری ناکرێت''

بڕیارە ئەمڕۆ شەممە، 05-04-2025 باڵی گردی زەرگەتەی بزووتنەوەی گۆڕان سێیەم کۆنفرانسی خۆی ببەستێت. یاسین حەمەعەلی، لێپرسراوی ژووری هەڵبژاردنی بزووتنەوەی گۆڕان (گردی زەرگەتە) لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند: ''کۆنفرانسەکە بەپێی یاسا بەرکارەکان و لەسەر بڕیاری فەرمانگەی پارت و رێکخراوە سیاسییەکان بە ژمارە 875 دەبەسترێت.''