پۆلیسی سلێمانی کەسێک دەستگیر دەکات کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆ و وێنەی لە کچێک کردبوو

11-05-2023
نازەنین گۆران
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، لەسەر سكاڵای باوكی كچێک، تۆمەتبارێکیان دەستگیركرد، كە هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی كەسی لە كچەکە كردبوو، لە هەمانکاتدا لەژێر هەڕەشەدا پارەیەکی زۆری لێوەرگرتبوو.

رۆژی پێنجشەممە، 11-05-2023، سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، ئەو تۆمەتبارە لەسەر سکاڵای باوکی کچێک دەستگیرکرا، گوایە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی کەسیی لە کچەکەی کردبوو، چەند جارێكیش دەستدرێژیی كردووەتەسەر و لەژێر هەڕەشەشدا پارەی لێوەرگرتبوو.
 
بە گوتەی سەرکەوت ئەحمەد، کچەکە ئەو کوڕەی ناسیوە و پەیوەندییان هەبووە و چەندینجار پێیگوتووە هاوسەرگیری لەگەڵ دەکات، بەڵام دواتر هەڕەشەی لێکردووە، ئەویش باوکی ئاگادار کردووەتەوە و باوکیشی سکاڵای تۆمار کردووە.
 
گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی دەڵێت: "دوای لێکۆڵینەوەکان توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و لەلایەن بنكەی پۆلیسی ئەزمەڕەوە دەستگیر بكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر بڕی 21 هەزار و 100 دۆلار و بڕێک دیناری عیراقیدا كە تۆمەتبار لەژێر هەڕەشەدا لەكچەكەی وەرگرتبوو."
 
تۆمەتبارەکە ناوی (م،ج،ح)ـە و لەدایكبووی 2003یە، بە بڕیاری دادوەر راگیراوە و لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیدا بەردەوامە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەرنامەی هێشتا ماویەتی.

کۆماری فەسائیلەکان؛ چۆن ترەمپ مووشەکبارانی گرووپە شیعەکانی عێراقی راگرت؟

کاتێک لە کەرکووکەوە بەرەو بەغدا دەچیت، لەگەڵ نزیکبوونەوەی زیاتر لە پایتەختەکە، دەسەڵاتی گرووپە شیعییەکان زیاتر دەردەکەوێت. ئاڵا رەش و سەوزەکان لە رێگەدا بە بەردەوامی دەبینرێن، وەکو شایەتێک بۆ هەژموونێک کە چاو ناتوانێت هەڵەی تێدا بکات.