کوردستان
ئیسماعیل حەمەعەلی خورماڵی دەستلەکارکێشانەوەی لە بڕیاردەر و ئەندامی ئەنجوومەنی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی راگەیاند
رووداو دیجیتاڵ
بڕیاردەری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان کە لە پشکی یەکگرتووی ئیسلامییە دەستلەکارکێشانەوەی پێشکێش‌کرد و داوا دەکات بەپێی یاسای چاکسازیی ژمارە 4ـی ساڵی 2020 خانەنشێن بکرێت.
رۆژی یەکشەممە 9-7-2023، ئیسماعیل حەمەعەلی خورماڵی دەستلەکارکێشانەوەی لە بڕیاردەر و ئەندامی ئەنجوومەنی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی راگەیاند. رووداو لەبارەی هۆکارەکەیەوە پەیوەندی بە ناوبراوەوە کرد و گوتی" نامەوێت هیچی زیادە بڵێم، بەڵام ئیدی کاتی خانەنشینبوونم هاتووە".
لە پۆستێکدا لەبارەی ئەو بابەتەوە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بەناونیشانی "به گه‌نجی ده‌ستمان پێكرد و به سه‌ر و ریش و رووی سپییه‌وه لێی ده‌رچووین"، ئیسـماعیل خورماڵی نووسیویەتی، "دوای نزیكه‌ی 22 ساڵ خزمه‌ت له كه‌رتی حكومی و زیاتر له هه‌شت ساڵ و نیو ئه‌ركی كۆمیسیاری، ئه‌مڕۆ داواكارییم پێشکێش كرد بۆ كۆتاییهێنان به ماوه‌ی ئه‌ندامیه‌تیم له كۆمیسیۆن".
خورماڵی ئاماژە بۆ کارەکانی پێشووی دەکات و دەڵێت، "له‌و ماوه‌یه‌دا ئه‌وه‌ی به باشمان زانی بێت و له‌سنووری ده‌سه‌ڵاتماندا بوو بێت، كردوومانه و به دڵسۆزییه‌وه خزمه‌تمان كردووه، هه‌رچیش دژ بووبێت به قه‌ناعه‌ت و بۆچوونمان دژی بووین. ئه‌گه‌رچی به ئومێدی زۆر گه‌وره‌وه ده‌ستمان پێكرد و ده‌كرا كاری زۆر گه‌وره‌تر بكه‌ین، به‌ڵام به‌داخه‌وه ژینگه‌كه له‌بارنه‌بوو، هۆكاره‌كانیش له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌دا بوون".
ئیسماعیل حەمەعەلی خورماڵی لە نامەی دەستلەکارکێشانەوەکەیدا کە پێشکێشی سەرۆکی کۆمیسیۆنی کردووە، داوادەکات بەپێی یاسای ژمارە 4ـی ساڵی 2014ـی کۆمیسیۆن و یاسای ژمارە 2ـی ساڵی 2020ـی چاکسازی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و یاسا پەیوەندیدارەکانی دیکە، رێکاری یاسایی بگرنەبەر بۆ تەواوبوونی ماوەی ئەندامیێتی لە کۆمیسیۆن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ