رووداو - هەولێر
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره 13ی ئاسایی رۆژی یه‌كشه‌ممه 12-1-2020ی راگەیاند کە تێیدا دەنگدان لەسەر دوو پرۆژەیاسای ماددە هۆشبەرەکان و بۆنە فەرمییەکانی نەتەوەی تورکمان بەڕێوەدەچێت و پرۆژەیاسای چاکسازییش خوێندنەوەی دووەمی بۆ دەکرێت.
لە کۆبوونەوەکەدا ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای "مادده هۆشبه‌ره‌كان و كارتێكەره عه‌قڵییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان-عێراق" به‌پێی حوكمی مادده‌كانی "90، 91 ،92 ، 96 و 97" له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عیراق بەڕێوەدەچێت.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا دەنگ له‌سه‌ر پێشنیازه‌بڕیاری "رۆژانی بۆنه فه‌رمییه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی توركمان" به‌پێی حوكمی مادده‌كانی "90، 92،91، 96، 97" له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق دەدرێت.
بەپێی بەرنامەی کاری دانیشتنەکە، بڕیارە پرۆژه‌یاسای "چاكسازی له خانه‌نشینیی مووچه و ده‌رماڵه و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی تر" به‌پێی حوكمی مادده‌كانی "87، 88، 89، 92" له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق خوێندنەوەی دووەمی بۆ دەکرێت.
رۆژی 16ی مانگی رابردوو پەرلەمانی کوردستان خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌می بۆ پرۆژه‌یاسای چاكسازی له خانه‌نشینى، مووچه، ده‌رماڵه، به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانى دیکە کرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ