تەندروستیی سنە: تەنیا لە سێ مانگدا 141 تووشبووی تالاسیمیا تۆمارکراون

08-08-2023
سینا سۆما
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێت، لە سێ مانگی بەهاری ئەمساڵدا تەنیا لە شاری سنە 141 تووشبووی نوێی تالاسیمیا تۆمارکراون. دەشڵێت، بەراورد بە ساڵی رابردوو رێژەی تووشبووانی ئەم نەخۆشییە بەرزبووەتەوە.
 
محەممەد شاه وەیسی، بەڕێوەبەری تەندروستیی سنە رۆژی دووشەممە رایگەیاند، ساڵی رابردوو 543 تووشبووی تالاسیمیا لەو شارە تۆمارکرابوون، بەڵام لە سێ مانگی بەهاری ئەمساڵدا 141 تووشبووی نوێ تۆمارکراون.
 
بەگوتەی محەممەد شاه وەیسی، ناوەندی راوێژکاریی نەخۆشیی تالاسیمیا لە شاری سنە بە مەبەستی رووبەڕووبوونەوەی نەخۆشییەکە بە تایبەت لە ناو هاوژینە گەنجەکاندا، ساڵی رابردوو لە چوارچێوەی پلانەکانیدا راهێنانی بە 11 هەزار و 295 کەس کردووە، ئەمساڵیش تائێستا راهێنانی بە 3 هەزار و 460 کەس کردووە.
 
بەڕێوەبەری تەندروستیی سنە هەروەها دەڵێت، ساڵی رابردوو 3 هەزار و 905 پشکنینی تایبەت بە تالاسیمیا و لە سێ مانگی بەهاری ئەمساڵدا هەزار و 136 پشکنین بۆ هاوسەرە گەنجەکان کراوە، لە ئەنجامدا دەرکەوتووە کە ساڵی رابردوو 65 هاوژین و ئەمساڵیش 64 هاوژین هەڵگری تالاسیمیان.
 
سەبارەت بە ئاستی مەترسیداربوونی نەخۆشییەکەش، ئەو بەرپرسەی تەندروستیی شاری سنە دەڵێت، ساڵی رابردوو چوار هاوژینی تووشبوو بە تالاسیمیا نەخۆشییەکەیان لە ئاستی پڕ مەترسیدا بووە و 34 هاوژینیش نەخۆشییەکەیان لە ئاستی کەم مەترسیدا بووە، بەڵام ئەمساڵ بۆ ئاستی پڕ مەترسیدار 3 کەیس و بۆ ئاستی کەم مەترسییش 24 کەس دەستنیشانکراون.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 د. سۆما مەسعوود و نموونەیەک لە قاپ و کەوچکی پلاستیکی.

پسپۆڕێک: بە کەوچکی پلاستیکی خۆراکی گەرم نەخورێت

پسپۆڕێکی کیمیای ئەندامی ئاشکرای دەکات، بەرکەوتنی گەرمی بە مادە پلاستیکییەکان، ژەهریان لێ دروستدەبێت، هەر بۆیە پێشنیازدەکات کە بە کەوچکی پلاستیکی خۆراک نەخورێت و هۆکارەکەش رووندەکاتەوە.