کچێک ماوەی 7 ساڵە زیادەئێسک لە لەشی دروست دەبێت

07-10-2020
ساهیرە سدیق
ساهیرە سدیق
نیشانەکردن نەخۆشی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
نەخۆشییەکی دەگمەن ژیانی لە کچێک و باوک و دایکی تاڵکردووە. ئیمان رێباز کچێکی تەمەن 10 ساڵە، لە تەمەنی سێ ساڵییەوە زیادەئێسک لە شوێنی جیاجیای لەشی دروست دەبێت. 10 نەشتەرگەریی بۆکراوە و باوکی دەڵێت تێچووەکەی زۆرە و لە توانایدا نەماوە نەشتەرگەریی دیکەی بۆ بکات.

  

7 ساڵە ئیمان بەدەست ئەو نەخۆشییەوە دەناڵێنێ، وەک باوکی دەڵێت، لەبەر ئەو هەموو نەشتەرگەرییە کێشی کچەکەی هیچ زیاد ناکات و زۆر لاوازە. 
 
رێباز جەمیل باوکی ئیمان لەبارەی نەخۆشیی کچەکەیەوە بە رووداوی راگەیاند، لە تەمەنی سێ ساڵییەوە دایکی ئیمان بینی کە ئێسکێک لە لەشی ئیمان زیاد بووە، لەماوەیەکی کەم ئێسکی زیاتر دەرکەوت، لەو کاتەوە تاوەکو ئێستا خەریکی چارەسەرین و 10 نەشتەرگەریی بۆ کراوە.
 

ئیمان کە دانیشتووی گوندێکی شارۆچکەی کۆڕێ ـی سەر بە شەقڵاوەیە لە پارێزگای هەولێر، پێویستی بە 9 نەشتەرگەریی دیکەیە بۆ بڕینی زیادەئێسکەکانی. باوکی ئیمان کارمەندی ئاسایشە و دەڵێ تاوەکو ئێستا ئەوەی لە توانایدا هەبووە بۆی کردووە. هەروەها دەڵێت، نەشتەرگەرییەکان هەر لە هەولێر دەکرێن، بەڵام تێچووەکەی زۆرە و چیدیکە لە توانایدا نەماوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هونەر رەشید، پەیامنێری رووداو راپۆرتی لەسەر خێزانەکە کردووە.

بەرپرسیار؛ چوار کەس لە خێزانێکی پێنج کەسی شێرپەنجەیان گرتووە و پێویستییان بە هاوکارییە

چوار ئەندامی خێزانێکی پێنج کەسی لە دهۆک نەخۆشی شێرپەنجەیان هەیە و لە دۆخێکی سەختدان. بەپێی راپۆرتی پزیشکی، چارەسەریان لە سەنتەرێکی تایبەتمەند لە دەرەوەی وڵات دەکرێ، ئەوەش لە توانای ئەو خێزانە کەمدەرامەتە دا نییە.