کوردستان
کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ شاندێکی کۆلێژی بەرگریی نیشتمانیی سەر بە زانکۆی باڵای سەربازیی عێراق
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی کۆلێژی بەرگریی نیشتمانیی سەر بە زانکۆی باڵای سەربازیی عێراق کرد و رایگەیاند، دوای 20 ساڵ لە ئازادیی عێراق، پێویستە "هه‌نگاوى باشتر به‌ره‌و داهاتوو بنێين و هه‌موو پێكهاته‌كانى عێراق پێكه‌وه له به‌ڕێوه‌بردن و بنياتنانى وڵات‌دا هاوبه‌ش و به‌شدار بن."
نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، 07-05-2023، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەولێر پێشوازی له شاندێكى كۆلێژى به‌رگريى نيشتمانيى سه‌ر به زانكۆى به‌رگرى بۆ خوێندنى باڵاى سه‌ربازى كرد كه دامه‌زراوه‌يه‌كى زانستى و مه‌شق و راهێنانى سه‌ر به وه‌زاره‌تى به‌رگريى عێراقه و قوتابیيانى له پله‌دارانى سه‌ربازى و به‌رپرسان و راوێژكاران و به‌ڕێوه‌به‌رانى وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه حكومييه‌كان پێكهاتوون و له بوارى به‌رگرى و به‌ڕێوه‌بردندا بڕوانامه به‌ده‌ست ده‌هێنن.
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵیی خۆی بە سەردانی شاندەکە، بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان ده‌زگا و دامه‌زراوه‌كانى بوارى به‌رگرى و سه‌ربازى و هه‌موو بواره‌كانى ديكه‌ى له ته‌واوى عێراق به هه‌رێمى كوردستانيشه‌وه "به گرنگ له قه‌ڵه‌م دا". هەروەها سەرۆکی هەرێمی کوردستان "په‌يڕه‌و و پرۆگرامى خوێندنى له زانكۆكه و به‌ش و كۆلێژه‌كانى له‌سه‌ر بنه‌ما نيشتمانى و زانستييه‌كان به پێويست و ئه‌رێنى هه‌ڵسه‌نگاند."
نێچیرڤان بارزانی جەختی لەوە کردەوە کە دواى 20 ساڵ له ئازاديى عێراق، "ده‌بێ به سوودوه‌رگرتن له هه‌ڵه‌كانى رابردوو، به روانگه و به‌رنامه‌يه‌كى روون و هاوبه‌شى كۆكه‌ره‌وه، هه‌نگاوى باشتر به‌ره‌و داهاتوو بنێين و هه‌موو پێكهاته‌كانى عێراق پێكه‌وه له به‌ڕێوه‌بردن و بنياتنانى وڵات‌دا هاوبه‌ش و به‌شدار بن."
وەکو لە راگەیێندراوەکەشدا هاتووە، "شانده‌كه خۆشحاڵيى خۆيان به سه‌ردانه‌كەيان و پێشكه‌وتنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها سوپاسى رۆڵ و گوتار و روانگه‌ى نيشتمانيى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانيان له‌سه‌ر ئاستى عێراق به‌گشتى كرد."
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا لەبارەی چه‌ندين پرسى ئه‌منى و سه‌ربازى گفتوگۆکراوە، ئەمە بەگوێرەی راگەیێندراوەکە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ