رووداو دیجیتاڵ
دەستەی کەشناسیی عێراق هۆشداری لە کاریگەری هەورەبرووسکە لەسەر گەشتە ئاسمانییەکان لە هەرێمی کوردستان دەدات.
عامر جابری، گوتەبێژی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق، ئەمڕۆ شەممە، 05-04-2025 لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی رووداو، هۆشداری لەبارەی کاریگەری هەورە برووسکە لەسەر گەشتە ئاسمانییەکان لە هەرێمی کوردستان دا.
گوتەبێژی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق دەڵێت، ئەو کاریگەرییەی کەشوهەوا کە هەورە برووسکە دروست دەکات لە کاژێر 6:30 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ شەممە دەستیپێکردووە و تاوەکو کاژێر 10:30خولەکی پێشنیوەڕۆ بەردەوام دەبێت؛ بۆیە هۆشداری دەدەن لە کاریگەرییەکەی لەسەر گەشتە ئاسمانییەکان لە هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی دیکەی "باکووری عێراق".
هەرێمی کوردستان دوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەیە، کە فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانین، ئەوە وێڕای ئەوەی رێڕەوێکە بۆ تێپەڕبوونی فڕۆکە بە ئاسمانەکەیدا.
بە گوتەی عامر جابری، ئەمڕۆ ئەگەری بارانبارین لە بەشێک لە پارێزگاکانی دهۆک، هەولێر، سلێمانی، کەرکووک هەیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ