کەشناسی: هەفتەی داهاتوو شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

07-04-2023
هێمن بابان رەحیم
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەریمی کوردستان رایگەیاند، لە رۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتووەوە تاوەکو کۆتایی هەفتەکە شەپۆلێکی بارانباراین پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە. کەشناسیی عێراقیش دەڵێت: "هەفتەی داهاتوو بارانبارین لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق دەستپێدەکاتەوە و بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت."
 
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بە پشتبەستن بە پێشبینییەکان زانیاریی لەبارەی شەپۆلێکی بارانبارینەوە دەدات و لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: "لە ئەنجامى یەکگرتنى هەردوو نزمە پاڵەپەستۆى دەریاى ناوەڕاست و تورکیا لە ماوەى نێوان رۆژى دووشەممە تاوەکو رۆژى هەینیی هەفتەى داهاتوو شەپۆلێکى بارانبارین روو لە ناوچەکەمان دەکات و سەرجەم ناوچەکان دەگرێتەوە." 
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، "رۆژى دووشەممە سەرەتا بارانی کەم لە ناوچە جیاجیاکاندا دەبارێت، بەگوێرەى نەخشەکانى بارانى پێشبینیکراو رۆژى سێشەممە و چوارشەممە شەپۆلى بارانبارین بەهێز دەبێت و دەبێتە لێزمە باران و هەورە تریشقە، هەندێک کات بەرزبوونەوەى ئاستى ئاویش لە ناوچەکەمان دەبێت، جگە لە نزمبوونەوەى پلەکانى گەرما." 
 
رۆژی هەینی 7-4-2023، عامر جابری، گوتەبێژی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "پێشبینی دەکرێت لە رۆژی دووشەممە و سێشەممەی هەفتەی داهاتوو شەپۆلێکی بارانبارین روو لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە بکات، بەڵام شەپۆلەکە لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق زیاتر دەبێت و ئاستی بارانبارین لەو پارێزگایانە زیاتر دەبێت."
 
بەپێی گوتەی عامر جابری، بارانبارین بەدرێژایی مانگی رەمەزاندا پێشبینی کراو دەبێت و پلەی گەرماش بەنزمی دەمێنێتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەرنامەی هێشتا ماویەتی.

کۆماری فەسائیلەکان؛ چۆن ترەمپ مووشەکبارانی گرووپە شیعەکانی عێراقی راگرت؟

کاتێک لە کەرکووکەوە بەرەو بەغدا دەچیت، لەگەڵ نزیکبوونەوەی زیاتر لە پایتەختەکە، دەسەڵاتی گرووپە شیعییەکان زیاتر دەردەکەوێت. ئاڵا رەش و سەوزەکان لە رێگەدا بە بەردەوامی دەبینرێن، وەکو شایەتێک بۆ هەژموونێک کە چاو ناتوانێت هەڵەی تێدا بکات.