رووداو دیجیتاڵ
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی کوردستان بەبۆنەی کۆتاییهاتنی کۆنگرەی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە نامه‌یه‌ك ئاراسه‌ی، سەرۆک مە‌سعود بارزانی ده‌كات و پیرۆزبایی لە خۆی و هەردوو جێگرەکەی دەکات.
لە نامەکەدا عەلی باپیر، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی کوردستان نووسیویەتی: به بۆنه‌ی كۆتاییهاتنی كۆنگره‌ی چوارده‌یه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان و هەڵبژاردنەوەی جه‌نابتان به سه‌رۆكی پارتی، پیرۆزباییتان لێده‌كه‌م، هه‌روه‌ها له هه‌ردووك جێگره‌كه‌ت."
عەلی باپیر ئەوەشی نووسیوە، "هیوادارم ئه‌م كۆنگره‌یه‌تان هۆكاری وه‌رچه‌رخانێکی ئه‌رێنی بێت له سیاسه‌تی پارتی و، چاوپێداگێڕانه‌وه‌یه‌كی جیددی به بارودۆخی هه‌رێم [ـی کوردستاندا] چ له‌ڕووی ته‌بایی سیاسی و، چ له‌ڕووی شێوه‌ی ئیداره‌دان و حوكمڕانییه‌وه."
دەقی نامەکەی عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان:
بسم الله الرحمن الرحیم
به‌ڕێز كاك مه‌سعوود بارزانیی
سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان
السلام علیكم ورحمة الله
به‌بۆنه‌ی كۆتایی هاتنی كۆنگره‌ی چوارده‌یه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان‌و هه‌ڵبژێررانه‌وه‌ی جه‌نابتانه‌وه به سه‌رۆكی پارتیی، پیرۆزباییتان لێده‌كه‌م، هه‌روه‌ها له هه‌ردووك جێگره‌كه‌ت‌و، هیوادارم ئه‌م كۆنگره‌یه‌تان هۆكاری وه‌رچه‌رخانیكی ئه‌رێنیی بێ له سیاسه‌تی پارتیی‌و، چاوپێداگێڕانه‌وه‌یه‌كی جیددیی به بارودۆخی هه‌رێمدا، چ له‌ڕووی ته‌بایی سیاسیی‌و، چ له‌ڕووی شێوه‌ی ئیداره‌دان‌و حوكمڕانییه‌وه.
براتان: عه‌لی باپـیر
5/11/2022ز
11/4/1444كـ
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ