میدیای فەرمیی تورکیا: میت بەرپرسێکی هەسەدەی کردە ئامانج

02-10-2023
هێمن عەساف
نیشانەکردن رۆژئاوای کوردستان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

میدیای فەرمیی تورکیا بڵاویکردەوە، تیمی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا (میت)، لە ئۆپەراسیۆنێکدا بەرپرسێکی یەپەگە - هەسەدە لە رۆژئاوای کوردستان کردە ئامانج. ئەوەش لەکاتێکدایە کۆتایی مانگی ئەیلوول یەپەگە بە ئامانجگرتنی فەرماندەیەکی لەلایەن درۆنی تورکیاوە راگەیاند. 
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی میدیای فەرمیی تورکیا، موزدەلیف تاشکن کە ناوی نهێنی (ئاسڵان چەلە)یە و لەدایکبووی باکووری کوردستانە و ناوی لە لیستی داواکراوانی تیرۆردا هەبووە، وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە قامشلۆ کراوەتە ئامانج.  
 
بەپێی راگەیێندراوەکە، "ئاسڵان چەلە" یەکێک بووە لە پیلانداڕێژەرانی بۆسەی سەر هێزەکانی سوپای تورکیا لە ساڵی 2007 لە بەرزاییەکانی شارەدێی داغڵجە لە شارۆچکەی گەڤەر لە جۆلەمێرگی باکووری کوردستان، کە لە بۆسەکەدا 12 سەرباز کوژران و 16 سەربازی دیکەش بریندار بوون. 
 
هەرچەندە میت ئاماژەی بە رۆژی ئۆپەراسیۆنەکە نەکردووە، بەڵام میدیای فەرمیی ئەو وڵاتە، رۆژی دووشەممە، 2ـی تشرینی یەکەمی 2023، بەئامانجکردنی ئاسڵان چەلەی لەسەر رێگەی سەرەکیی قامشلۆ - عامودا بڵاوکردەوە. دەشڵێت، ناوبراو بەرپرسی ئاسایشی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات - هەسەدە بووە. 
 
پێشتر، رۆژی 28-9-2023، یەکینەکانی پاراستنی گەل - یەپەگە گیانلەدەستدانی ئاسڵان لە 17ـی هەمان مانگدا لە ئەنجامی هێرشێکی درۆنیی تورکیادا لە قامشلۆی رۆژئاوای کوردستان گیانی لەدەستداوە. 
 
ئاسڵان چەلە، لە ساڵی 1988ـەوە پەیوەنديی بە ریزەکانی پەکەکە کردووە، لەو کاتەدا راهێنانی ئایدۆلۆژی و چەکداریی بینیوە و دواتر لە باشوور و رۆژئاوای کوردستان لە ناو رێکخستنەکانی پەکەکە و دواتر لەناو هەسەدەدا بەرپرسیارێتیی جیاوازی وەرگرتووە.
 
لە ساڵی 2010ـدا بەرپرسیاریێتی ویلایەتی زاپی پێدرا، مەشقی چەکداریی و ئایدۆلۆژی بەو کادرانە دەکرد کە تازە دەچوونە نێو پەکەکەوە. پێش دەستپێکی ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتیی کە تورکیا ناوچەکانی گرێسپی و سەرێ کانی کۆنترۆڵکرد، ئاسڵان چەلە لە ناو ریزەکانی هەسەدەدا رووبەڕووی سوپای تورکیا بووەوە و کردەی هەستیاری ئەنجامداوە.
 
ساڵی رابردوو، تیمی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا - میت، 69 ئۆپەراسیۆنیان لە باشوور و رۆژئاوای کوردستان کردووە. لە ئەنجامدا 82 کەس کرانە ئامانج کە 23 کەسیان بەرپرسی باڵا بوون و 42 کەس دەستگیرکراون و گواستراونەتەوە تورکیا.  

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی گەڕەکی سەربەستی (32ی پارک).

کارەبای گەڕەکێکی دیکەی هەولێر دەکرێتە 24 کاژێری

گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، "ئەگەر هیچ کێشەیەک روونەدات، لە دوای 15 مانگەوە کارەبای گەڕەکی سەربەستی (32ـی پارک) دەکرێتە 24 کاژێری.