روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ: تورکیا هێرشەکانی بۆ سەر باکووری رۆژهەڵاتی سووریا راگرتووە

28-03-2025
سیروان عەباس
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

تورکیا و سوپای نیشتمانیی سووریا هێرشەکانیان بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان و ناوچەکانی دیکەی ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر راگرتووە، ئەوەش بەگوێرەی سەرۆکی روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ.
 
ئەمڕۆ هەینی 28ی ئاداری 2025 رامی عەبدولڕەحمان، سەرۆکی روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، چەند رۆژێکە تورکیا هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە راگرتووە.
 
رامی عەبدولڕەحمان گوتی، "تەنانەت هێرشەکان بۆ سەر بەنداوی تشرینیش وەستاون و ئێستا فەرمانبەرانی بەنداوەکە گەڕاونەتەوە سەر کارەکانیان و ژیان لەو ناوچانە ئاسایی بووەتەوە."
 
دوای رووخانی رژێمی ئەسەد لە 8ی مانگی 12ی پار، گرووپە چەکدارەکانی ناسراو بە سوپای نیشتمانیی سووریا کە تورکیا پاڵپشتییان دەکات، لە چەند شوێنێک هێرشیان کردە سەر هێزەکانی هەسەدە و هەندێک ناوچەیان خستە ژێر دەسەڵاتیان، لەوانەش منبج.
 
دوای ئەوەش هێرشەکانیان بۆسەر بەنداوی تشرین درێژە پێدا.
 
بەنداوی تشرین لەنێوان منبج و کۆبانێدایە و لەژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)یە.
 
بەنداوی تشرین کارەبای سنووری کۆبانێ و گوندەکانی دەوروبەری دابین دەکات و 100 مێگاوات کارەبا بەرهەم دەهێنێت، پێشتر توانای گشتی 600 مێگاوات بوو.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رووداو

لە رووها دوو برا بە دەستڕێژی گولـلە کوژران

لە رووهای باکووری کوردستان چەند کەسێکی نەناسراو دەستڕێژی گولـلەیان کردە سەر دوو برا و کوشتیانن. هێزەکانی پۆلیس بۆ دۆزینەوەی بکوژەکان لێکۆڵینەوەیان دەستپێکرد.