زانکۆی ستانفۆرد: 10 خولەک یۆگا کەمخەوی کەمدەکاتەوە

26-03-2025
لونا خالید
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پسپۆڕانی زانکۆی ستانفۆردی ئەمریکی ئاماژە بەوە دەکەن تەنیا 10 خولەک ئەنجامدانی یۆگا لە ئێواراندا، کێشەی کەمخەوی کەمدەکاتەوە.

د. ڤانیکا چاولا، پزیشکی زانکۆی ستانفۆرد و راهینەری یۆگا دەڵێت: "یۆگا دەتوانێت هەم مێشک و هەم جەستە ئارام بکاتەوە و یارمەتیی باشترکردنی خەو و کەمکردنەوەی کێشەکانی خەو بدات."
 
دکتۆر ڤانیکا چاولا باسی سوودەکانی یۆگا دەکات و دەڵێت: یۆگا هێمنکردنەوەی مێشک و جەستەیە، گوشاری دەروونی کەمدەکاتەوە، کواڵیتیی خەو باشتر دەکات و ئارامی بە دەروون دەبەخشێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە