پسپۆڕێک: هیچ بەڵگەیەکی زانستی نییە بیسەلمێنێت، چای ماتچا بۆ دڵ بەسوودە

دوێنێ کاژێر 03:23
لونا خالید
A+ A-
رووداو- تەندروستی
 
پسپۆڕانی بواری خۆراک لە ئەمریکا ئاشکرای دەکەن، توێژینەوەی پێویست نییە بۆ سەلماندنی ئەو بانگەشانەی لەبارەی چای ماتچا دەکرێن.
 
د. جێسیکا ویلسۆن، پسپۆڕی خۆراک لە کالیفۆرنیا دەڵێت: "لەڕاستیدا پاودەرە سەوزەکان تەنیا وەکو تەواوکەری خۆراکی نایابن. بەکارهێنەران پێویستە ئاگاداری بانگەشە نازانستییەکان بن".
 
دامەزراوەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا (FDA) رایدەگەیێنێت، چای ماتچا لە میوە و گەڵای سەوزی وشککراوە دروست دەکرێت، بە هیچ شێوەیەک وەکو دەرمان کار ناکەن، چارەسەر نین و رێگری ناکەن لە نەخۆشییەکان، بەڵکو تەنیا وەکو تەواوکەری خۆراکین. 
 
د. دەیڤید سێرێس، بەڕێوەبەری بەشی خۆراک لە زانکۆی پزیشکی کۆلۆمبیا رایگەیاند: "بەرهەمهێنەران هەندێک بانگەشە بۆ سوودی بەرهەمەکان دەکەن و ئازادن، بەڵام نابێت زێدەڕۆیی لە سوودەکانی چایەکە بکرێت و بگوترێت کە 'پشتگیریی تەندروستیی دڵ دەکات'، چونکە بەڵگەی زانستیی پتەوی لە پشتەوە نییە.
 
د. دەیڤید دەڵێت: دەکرێت بەکارهێنانی پاودەرە سەوزەکان زیانیان نەبێت، بەڵام پسپۆڕان هۆشداری دەدەن کە رژێمێکی هاوسەنگی خۆراک سوودی زیاتر دەبەخشێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە