دەرهێنەرێکی کورد ئەستێرەکانی سینەما و درامای عێراقی کۆدەکاتەوە

08-04-2025
پەسار فایەق
سارا ئاوس، ئەکتەری عێراقی لە دیمەنێکی فیلمی 'نەدەم'
سارا ئاوس، ئەکتەری عێراقی لە دیمەنێکی فیلمی 'نەدەم'
نیشانەکردن نەدەم رێگا بەرزنجی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

فیلمێکی عێراقی بە بەشداری ئەستێرەکانی سینەما و درامای عێراقی و بە دەرهێنانی دەرهێنەرێکی کورد، خەونی و هەوڵی منداڵێک بۆ هونەر دەخاتەڕوو.
 
"نەدەم" یاخود "پەشیمانی" لە نووسین و دەرهێنانی رێگا بەرزنجییە و بەرهەمی کۆمپانیای "سی سی فیلم پڕۆ"یە. تۆڕی میدیایی رووداو، سپۆنسەری میدیایی فیلمەکەیە.
 
رێگا بەرزنجی، دەرهێنەری فیلمەکە، بە رووداوی راگەیاند، ماوەی دوو ساڵ کاری لەسەر فیلمەکە کردووە و دڵخۆشە وەک یەکەم دەرهێنەری کورد لەسەر ئاستی عێراق؛ کاری دەرهێنان بۆ فیلمێکی عەرەبی بکات و بە ئاستێکی جیهانی بەرهەمبهێندرێت.
 
فیلمەکە چیرۆکی منداڵێکی عەرەبی عێراقی دەگێڕێتەوە، سەرەڕای رێگریی ماڵباتەکەی لەوەی بچێتە نێو دنیای هونەر، دواجار بەهۆی پێشبڕکێیەکی هونەرییەوە خەونەکەی بەدی دێنێت.
 
سارا ئاوس، ئەکتەری سەرەکی فیلمەکەیە و بە رووداوی راگەیاند: "فیلمەکە لە پاڵەوانیەتی من و پاڵەوانیەتی بەڕێز بەکر خالیدە، من رۆڵی کارەکتەری نوورم گێڕاوە، لە قۆناخی 2024 کارەکتەرێکی زۆر جوانە و زۆرتان خۆشدەوێت، ئاوا زۆر جیاوازە. سوپاس کەناڵی رووداو".
 
لەم بەرهەمەدا ژمارەیەک ئەکتەری دیاری عێراق بەشدارن، لەوانەش دکتۆر جەبار جودی، بەکر خالید، بەڕا زوبەیدی، فەوزییە حەسەن، ئەنعام روبەیعی، ساندی جەمال، لەیس حەیدەر و موهەنەد سەتار.
 
بەکر خالید، ئەکتەرێکی ناسراوی عێراقییە، رۆڵی سەرەکی لە فیلمەکەدا دەگێڕێت و بۆ رووداو گوتی: "کارەکتەری ئەمڕۆ لەو کارەکتەرانەیە کە من کەمێک لێی دەترسام، چونکە گۆڕانکاری زۆری تێدایە، هەست و ئازار و خۆشی تێدایە، واتە زۆر شت لەخۆدەگرێت، با بڵێین هەموویان پێکەوە کۆدەکاتەوە".
 
بەڕا زوبەیدی، ئەکتەری سەرەکی فیلمەکە یەکەم ئەزموونیەتی لە سینەمادا و بە رووداوی راگەیاند: "زۆر بە پەرۆشم ببینم ئەو کارە چۆن لەسەر شاشە دەردەکەوێت. هیوای سەرکەوتن بۆ هەمووان دەخوازم، هەموو کادر و بەڕێزانی نێو فیلم. سوپاس کاک رێگا، سوپاس سی سی فیلم، سوپاس بۆ هەموو بەشداربووان".
 
فیلمەکە لە ژانری درامایی، خێزانی و سەرکێشییە، رووداوەکانی لە سێ سەردەمی جیاواز روودەدەن، لە وێنەگرتنی میرساد هیڕۆڤێج، وێنەگری بۆسناییە. بە گەشتی ستافی فیلمەکە لە کوردستان، عێراق، تورکیا، بۆسنیا، ئێران، لوبنان و هیندستانەوە بەشدارن. 
 
بڕیارە ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 17ـی نیسانی 2025 لە سینەماکانی هەرێمی کوردستان، عێراق و وڵاتانی عەرەبی پێشاندرێت، دواتریش لە وڵاتانی دیکەی جیهان و لە پلاتفۆڕمێکی دیجیتاڵی بڵاودەکرێتەوە.
 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سەمای رووسی لە فێستیڤاڵی بابل

بە سەمای رووسی و گۆرانیی عێراقی کۆتایی بە فێستیڤاڵی بابل هات

لە دوایین شەوی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی بابل بۆ رۆشنبیری و هونەر، گەوهەرەکەی میزۆپۆتامیا و رووحی سەما سووڕاوەکان و تەنوورە و جلوبەرگی ئاڵ و واڵای رووسەکان، ئاوێزانی یەکتر بوون و دیمەنێکی پڕ لە وزە و جوانییان خووڵقاند.