بە بەشداری 40 زانکۆی عێراق فێستیڤاڵێکی شانۆیی بەڕێوەدەچێت

07-04-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
نیشانەکردن فێستیڤاڵی شانۆی زانکۆکانی عێراق
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بە بەشداری زانکۆ حکومی و ئەهلییەکانی عێراق، فێستیڤاڵی شانۆی زانکۆکانی عێراق سازدەکرێت و 40 نمایشی شانۆیی نمایش دەکرێن.
 
نەژاد نەجم، شانۆکاری کورد و سەرپەرشتیاری خولی ئەمساڵی فێستیڤاڵەکە، بە رووداوی راگەیاند، فێستیڤاڵی شانۆی زانکۆکان لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراقەوە سازدەکرێت و یەکەمجارە لە کەرکووک بەڕێوەدەچێت، ئەویش لە رێگەی زانکۆی "کیتاب"ـەوە دەبێت.
 
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، 40 زانکۆی حکومی و ئەهلی بە 40 نمایشی شانۆیی لە فێستیڤاڵەکەدا بەشدار دەبن و تاوەکو ئێستا 20 شانۆگەرییان بەدەست گەیشتووە.
 
فێستیڤاڵەکە لە 13-17ـی نیسانی 2025 بەڕێوەدەچێت و یەکەم رۆژی راگەیاندنی فێستیڤاڵەکە دەبێت و رۆژانی دواتر بەرهەمە شانۆییەکان نمایش دەکرێن.
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رۆبێرت دی نیرۆ، ئەکتەری ئەمریکی. وێنە: AFP

چڵەخورمای زێڕینی فێستیڤاڵی کان دەبەخشرێتە رۆبێرت دی نیرۆ

رێکخەرانی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کان رایانگەیاند، لە خولی ئەمساڵی فێستیڤاڵەکەدا، خەڵاتی شانازیی چڵەخومای زیڕینی فێستیڤاڵ، دەبەخشنە رۆبێرت دی نیرۆ، ئەکتەری هۆلیوودی.