رووداو دیجیتاڵ
بیگ سام ئەستێرەیەکی نوێیە لە جیهانی میوزیکی هیپ هۆپدا و لە ماوەیەکی کەمدا ناوبانگیی زۆری لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبیدا بەدەستهیناوە و ئاهەنگی زۆری سازکردووە، وێستگەی داهاتووی هەولێرە.
بەها تەوالبە، خاوەنی کۆمپانیای (BMT)، بە رووداوی راگەیاند، بۆ یەکەمجار ئاهەنگێک بۆ بیگ سام لە هەولێر ساز دەکات و ئاهەنگەکە لە 25ـی نیسانی 2025 بەڕێوەدەچێت و چەند بەرهەمێکی پێشکێش بە هەودارانی دەکات.
ئەو راپەرە گەنجە فەڵەستینییە ناوی تەواوی سام سوانە و لە نێو هەوادارانیدا بە بیگ سام دەناسرێت، بەرهەمەکانی بە ملیۆنان بینەر و بیسەریان هەیە.
یەکێک لە بەهێزترین بەرهەمەکانی بیگ سام بەناوی "ما بتهون"ـە کە بەر لە چوار ساڵ بڵاوکرایەوە و زیاتر لە 100 ملیۆن بیسەری لە یوتیوب هەیە، هەروەها ڤیدیۆکلیپی "واسی" کە زیاتر 74 ملیۆن بینەری لە یوتیوب هەیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ