14 ئافرەتی کورد لە پێشانگەیێکی شێوەکاریی پۆڵەندا بەشدارن

05-04-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆڵەندا دەڵێت، دوو رۆژە پێشانگایەکی هونەری شێوەکاری لە پۆڵەندا کراوەتەوە، کە 14 ئافرەتی کورد تێیدا بەشدارن.
 
رۆژی شەممە، 5ـی نیسانی 2025، زیاد رەئووف، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆڵەندا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "من سەرپەرشتی پێشانگاکەم کردووە و رێکم خستووە. پێشانگەکە لە ژێر ناوی 'من هەم' ـە کە 90 ئافرەت داواکارییان لە هەموو پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، رۆژهەڵات و رۆژئاوا پێشکەش کردبوو، بەڵام 14ـیان هەڵبژێردران."
 
 
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆڵەندا گوتی، "پێشانگاکە تایبەتە بە خانمان، لە 3ـی نیسانەوە کراوەتەوە، تاوەکو 5ـی ئایار بەردەوام دەبێت، پێکهاتووە لە شێوەکاری، تابلۆ، هێڵکاری، ڤیدیۆ ئارت و ئینستۆڵەیشن."
 
لەبارەی ئەو 14 ئافرەتەی بەشدارییان کردووە، زیاد رەئووف دەڵێت، "هەموویان کوردن، بەڵام بەشێکیان دانیشتووی دەرەوەن."
 
پێشانگاکە لە هۆڵی لەپەلاسی ھونەر لە کراکۆڤ کراوەتەوە، لەبارەی شوێنەکە، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆڵەندا دەڵێت، "هۆڵێکی مێژووییە و تەمەنی بۆ نزیکەی 200 ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە، کە شوێنی پێشانگا و نمایشی هونەرییە."
 
وەکو زیاد رەئووف باسی کرد، "خۆی رێکخەری پێشانگاکەیە، کە بە هاوکاری لەگەڵ ڤاچلاڤ کوچمە و دۆرۆتا کوچمە، بە چاودێریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆڵەندا و بە هاوئاهەنگی ناوەندی کوردستان بۆ هونەر و کولتوور و ZR گەلەرییە."

 

undefined

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سەمای رووسی لە فێستیڤاڵی بابل

بە سەمای رووسی و گۆرانیی عێراقی کۆتایی بە فێستیڤاڵی بابل هات

لە دوایین شەوی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی بابل بۆ رۆشنبیری و هونەر، گەوهەرەکەی میزۆپۆتامیا و رووحی سەما سووڕاوەکان و تەنوورە و جلوبەرگی ئاڵ و واڵای رووسەکان، ئاوێزانی یەکتر بوون و دیمەنێکی پڕ لە وزە و جوانییان خووڵقاند.