عەبدوڵڵا حەسەنزادە: جێگەی داخە ئێران دەست لە چالاکییە فەرهەنگییەکانی هەرێمی کوردستانیش وەردەدات

14-05-2024
ناسر پیرۆتی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سیاسەتڤان، نووسەر و وەرگێڕێکی کورد لە روونکردنەوەیەکدا هۆکاری هەڵوەشاندنەوەی رێوڕەسمی بەخشینی خەڵاتی وەرگێڕی نموونەیی پێی، لەلایەن دامەزراوەی کەریمی ئەلەکە لە سلێمانی، رووندەکاتەوە.
 
عەبدوڵڵا حەسەنزادە، سیاسەتڤان، نووسەر و وەرگێڕی ناوداری کورد ئەمڕۆ سێشەممە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێت، کاژێر 14:20 خولەکی دوانیوەڕۆی رۆژی یەکشەممە 12-05-2024 و 40 خولەک پێش دەستپێکردنی دیداری شوکور مستەفا لەلایەن بەڕێوەبەریی دەزگای کەریمی ئەلەکەوە پێی راگەیێندراوە، هێزەکانی ئاسایش دەوری هۆڵی بەڕێوەچوونی رێوڕەسمەکەیان گرتووە و رێگە نادەن دیدارەکە بەڕێوەبچێت.
 
عەبدوڵڵا حەسەنزادە دەڵێت، بەهۆی ئەوەی تێکدانەوەی دیدارەکە بەهۆی ئەوەوە بووە، داوای لێبووردن لە گیانی شوکور مستەفا، دەزگای کەریمی ئەلەکە و ئەوانە دەکات بڕیار بوو گوتار پێشکێش بکەن و بەشداری لە دیدارەکەدا بکەن.
 
عەبدوڵڵا حەسەنزادە کە جگە لە نووسین و وەرگێڕان، زیاتر لە 60 ساڵە چالاکی سیاسی دەکات و سکرتێری پێشووتری حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانە و سیاسەتڤانێکی ناسراوی کوردە دەڵێت، رێگریی لە بەڕێوەچوونی ئەو دیدارە بە قەدەر "سەرەموویەک" ئازاری نەداوە، بەڵام بۆ ئەو جێگەی داخ ئەو راستییە تاڵەیە کە دەبینێت، "رێگا بە دەسەڵاتی دژەکوردی کۆماری ئیسلامی دەدرێ تەنانەت دەست لە چالاکییە فەرهەنگی و کۆمەڵایەتییەکانی هەرێمی کوردستانیش وەربدا و دارولەلەیان بۆ دیاری بکات."
 
بڕیاربوو رێوڕەسمی دیداری شوکور مستەفا بە ناوی "وەرگێڕان پردە بەهێزەکەی پەیوەندیی نێوان کولتوورە جیاوازەکان" دوانیوەڕۆی یەکشەممە 12-05-2024 لە سلێمانی ساز بکرێت و تێیدا پانێلێک لەبارەی وەرگێڕان بەڕێوەبچێت و خەڵاتی وەرگێڕی نموونەییش ببەخشرێت بە عەبدوڵڵا حەسەنزادە.
 
رێگریکردن لە بەڕێوەچوونی ئەو دیدارە کاردانەوەی زۆری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا لێکەوتووەتەوە و ژمارەیەکی زۆر ئەدیب و نووسەر و چالاکڤانی سیاسی و ئەدەبی دژی رێگریکردن لە بەڕێوەچوونی دیدارەکە ناڕەزاییان دەربڕیوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەبهیشێک باچان و ئایشواریا رای

ئایشواریا رای و ئەبهیشێک باچان جیابوونەتەوە؟

بەم دواییە چەند جارێک لە بەشێک میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، باس لە جیابوونەوەی هەردوو ئەستێرەی سینەمای بۆلیوود، ئایشواریا رای و ئەبهیشێک باچان دەکرێت، ئەوان بە فەرمی باسی جیابوونەوەی خۆیان نەکردووە، ئەی چی وایکردووە باس لە جیابوونەوەیان بکرێت؟