رووداو دیجیتاڵ
20 دووانە لە پارکێکی شاری بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا لە چوارچێوەی بۆنەیەکی ساڵانەدا کۆبوونەوە. هەر دووانەیەک هەمان جل و هەمان ستایلیان پۆشیبوو.
بەتەمەنترین دووانە کە لە بۆنەکەدا بەشداربوون، تەمەنیان 85 ساڵە بە ناوەکانی بریجت و ئینگرید ئێڵەرمان.
لە چالاکییەکەدا، دووانەکان ئەزموونی خۆیان بۆ یەکدی باسکرد کە چۆن وەک دوو مرۆڤی هاوشێوە ژیاون و رووبەڕووی چ رووداوێکی سەیر، خۆش و ناخۆش بوونەتەوە.
چالاکییەکە دەرفەتێکە بۆ یەکترناسینی دووانەکان، بەڵام خەڵکی دیکەش بۆ بینینیان لەوێ ئامادەبوون.
لە ساڵی 2021ـدا لێکۆڵینەوەیەک ئاشکرایکرد، لە سەرانسەری جیهاندا لە هەشتاکانی سەدەی رابردووەوە لەدایکبوونی دووانەکان زیادیکردووە و لە هەر 42 حاڵەتێکی منداڵبوون، یەکێکیان بە دووانەیی لەدایکبووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ