رووداو دیجیتاڵ
لە ریازی پایتەختی سعودیە، لە نەشتەرگەرییەکدا بە سەرکەوتوویی دووانەیەکی بەیەکەوەنووساوی سووریایی لە یەکدی جیاکرانەوە.
تەمەنی ئیسان و بەسام دوو ساڵ و هەشت مانگە. لە زگماکەوە سنگ و سکیان پێکەوە نووسابوو.
دکتۆر عەبدوڵڵا، سەرۆکی تیمی نەشتەرگەریەکە گوتی، نەشتەرگەرییەکەیان بە پێنج قۆناخ تەواو کردووە کە حەوت کاژێر و نیوی خایاندووە.
26 پزیشکی خاوەن ئەزموونی سعودیە لە نەشتەرگەرییەکەدا بەشداربوون.
ئەمە 58ـەمین نەشتەرگەریی جیاکردنەوەی دووانەکان بوو کە بە پشتیوانی پڕۆژەیەکی خێرخوازیی شا و شازادەی جێنشینی سعودیە لەو وڵاتەدا کران.
دکتۆر عەبدوڵڵا گوتی، بەسام لە تەندروستییەکی باشدایە، بەڵام ئەندامەکانی لەشی ئیسان وەکو پێویست تەواو نین؛ بۆیە چاوەڕێ دەکرێت هەبوونی ژیانێکی ئاسایی بۆ ئەو، قورس بێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ